ته‌نها له ئه‌مه‌ریکا 94 هه‌زارو 948 تووشبووى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆنا گه‌یشته 5 ملیۆن و 106 هه‌زار که‌س
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌سه‌رانسه‌رى جیهان تووشى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون گه‌یشته 5 ملیۆن و 106 هه‌زار که‌س و یه‌ک له‌سه‌ر سێى تووشبوان له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکادایه.
ڤایرۆسى کۆرۆنا له شارى وهان سه‌ربه ویلایه‌تى هوبى رۆژهه‌ڵاتى چین سه‌رى هه‌ڵدا، له ئێستادا زیاتر له سه‌د وڵاتى جیهان تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌و ڤایرۆسه تۆمار ده‌کرێت.
به‌پێى ماڵپه‌رى "Worldometer" که پشت به ئاماره نوێکانى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌سه‌رانسه‌رى جیهان تووشى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون گه‌یشتووه‌ته، پێنج ملیۆن و 106هه‌زار و 423 که‌س.
له ئه‌مریکا که زۆرترین حاڵه‌تى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ تۆمارکراوه، تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته یه‌ک ملیۆن و 593 هه‌زار و 296 حاڵه‌تى تووشبوون.
ته‌نها له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکادا 94 هه‌زارو 948 که‌س به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.