ئارێز عه‌بدوڵا: پارتى ته‌نیا به‌ناوهێنانى خۆپیشاندان له هه‌ولێر ته‌نگاو ده‌بێ
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ڵێت، به‌یاننامه‌که‌ى سه‌رکردایه‌تى پارتى به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ى تێدایه‌و ده‌شڵێت:" نازانم ته‌نها به‌ناوهێنانى خۆپیشاندان له هه‌ولێر بۆ ته‌نگاو ده‌بێ".
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌وه‌ڵامێکدا که بۆ هاوڵاتى ناردووه، تێیدا هاتووه:"یٔایا یٔێوه پسوله‌ى لێبوردنى خوداییتان هه‌یه تا به یٔاره‌زوى خۆتان به‌رده‌وام تومه‌ت بۆ سه‌رکرده‌کانى یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى دى هه‌ڵبه‌ستن و به یٔاره‌زوى خۆتان ناو و ناتۆره‌یان به‌سه‌ردا ببه‌شنه‌وه و که‌سیش به یٔێوه نه‌ڵێ له پشتى چاوتان دوو برۆ هه‌ن؟!
- هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" یٔێستا کاتى چاوسورکردنه‌وه و فراوانکردنى رێگاى تاکڕه‌وى نییه، به‌ڵکو کاتى به‌خۆداچوونه‌وه و نزیکبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌کانه له پێناوى ده‌ربازکردنى گه‌ل و وڵات له قه‌یرانه‌کان، نه‌ک ده‌ربازکردنى ده‌سه‌ڵات له قه‌یران".
هاوکات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که "به‌لامه‌وه سه‌یره یٔێوه به‌وه قه‌لس ده‌بن کاتێک ده‌ڵێم یٔه‌گه‌ر یٔێمه خۆپیشاندان بکه‌ین سه‌ره‌تا به‌بڕیار له حکومه‌ت ده‌کشێینه‌وه، یٔینجا له هه‌ولێر ده‌ست پێده‌که‌ین!. نازانم بۆچى ته‌نیا به‌ناوهێنانى خۆپیشاندان له هه‌ولێر هه‌نده ته‌نگاو ده‌بن؟
ده‌قى وه‌ڵامى ئارێز عه‌بدوڵا بۆ سه‌رکردایه‌تى پارتى:
سه‌باره‌ت به:
به‌یاننامه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر _ پارتی!
سێبه‌رى دیموکراسى یٔازادییه و بنه‌مایى یٔازادیش ده‌سته‌به‌رى مافى ده‌ربڕینه. واته نه دیموکراسى به‌بێ یٔازادى مانایه‌کى هه‌یه و نه یٔازادیش به‌بێ مافى ده‌ربڕین بوونى هه‌یه.
پارتى به پاشگرى دیموکراتى له ساڵى ١٩٤٦وه دروستبووه. له‌و کاته‌دا دامه‌زرێنه‌رانى پارتى دیموکراسیان نه‌ک هه‌ر وه‌ک دروشم، به‌ڵکو وه‌کو تایتڵى سه‌ره‌کى خه‌باتى سیاسیشیان داناوه. که‌واته له هه‌نگیوه زانراوه بوونى دیموکراسى ده‌سته‌به‌رى مافه‌کانى گه‌ل ده‌کا، بۆیه هه‌میشه قوربانى له پێناو دراوه، که‌چى یٔێستا یٔاماژه‌کان به‌ره‌واژى ده‌بیندرێن. گه‌لۆ توبڵێى یٔێمه دیموکراسیمان ته‌نیا بۆ عێراق ویستبێ؟!
له پێناسه‌ى سیسته‌مى حوکمڕانى له کوردستان سه‌ره‌ڕاى که‌موکوڕى و که‌مته‌رخه‌میه‌کان به دیموکراسى ناوده‌برێ، به‌ڵام یٔایا ده‌بێ یٔێمه بنه‌ماکانى دیموکراسى به هێزتر بکه‌ین، یان به پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و تۆتالیتارى و دیکاتاتۆریه‌ت هه‌نگاو بنێین؟
یٔێمه یٔێستا له دووڕیانین، بۆیه ململانێکى سیاسى توند له‌و باره‌یه‌وه ده‌بیندرێ. گه‌لى کوردستان له هه‌رچوار پارچه‌کانى تر‌ى وڵات کوشته‌ى ده‌ستى شۆفینیزم و سته‌مى مه‌رکه‌زیه‌ت و دیکاتۆریه‌ته، یٔایا ده‌بێ یٔێمه نمونه‌یه‌کى وا پێشکه‌ش بکه‌ین که له‌ناوچه‌که چاومان لێبکرێ، یان چاوى خوشک و براکانمان به نمونه‌که‌ى یٔێمه بشکێندرێ؟
من وه‌کو هه‌ر هاوڵاتییه‌کى یٔه‌م وڵاته به‌ده‌ر له یٔینتیماى حزبى و سیاسی، نه‌ک هه‌ر مافى ده‌ربڕینى بۆ چوونه‌کانم هه‌یه، به‌ڵکو به یٔه‌رکى سه‌رشانى خۆشم ده‌زانم هه‌ر وه‌کو چۆن له رابردوودا له دژى سته‌مى داگیرکه‌ران درێغیم نه‌کردوه، یٔه‌مڕۆش بۆ گه‌شه‌پێدانى دیموکراسى و پێشخستنى داموده‌زگا نیشتیمانیه‌کانمان به‌شێوازیکى سه‌رده‌میانه خه‌بات بکه‌م و لانى که‌مى هه‌ڵوێسته‌کانم ده‌رببڕم.
له به‌رامبه‌ر دیدارێکم له رادیۆى ده‌نگى یٔه‌مریکا ده‌یان وتارى کادیره‌کانى پارتیم به ته‌شهیر و بوختانه‌وه به به‌رچاوکه‌وتن، یٔه‌وانه له جێى خۆی، به‌ڵام یٔه‌وه‌ى جێى سه‌رسوڕمانم بوو به‌یاننامه‌ى یٔه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له هه‌ولێر بوو، که (هه‌ڕه‌شه)یه‌کى یٔاشکراى تێدایه!
برایانى به‌ڕێزم:
- یٔه‌و شێوازه کار‌و کاردانه‌وه‌یه خزمه‌ت به پڕۆسێسى سیاسى کوردستان و حزبه‌که‌شتان ناکا، چونکه نیگه‌رانییه‌کانى خه‌ڵک گه‌یشتونه‌ته یٔاستى ته‌قینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یٔه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى که حزبه‌که‌ى خۆشم تیایدا هاوبه‌ش و به‌شداره. یٔایا له‌م حاڵه‌دا ده‌بێ بیر له هۆکار و رێگاکانى چاره‌سه‌ر بکرێته‌وه، یان به‌چاو سورکردنه‌وه و وه‌ڵامى توند یٔه‌وه‌نده‌ى تر خه‌ڵکى نیگه‌ران بکرێ؟!
- یٔایا یٔێوه پسوله‌ى لێبوردنى خوداییتان هه‌یه تا به یٔاره‌زوى خۆتان به‌رده‌وام تومه‌ت بۆ سه‌رکرده‌کانى یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى دى هه‌ڵبه‌ستن و به یٔاره‌زوى خۆتان ناو و ناتۆره‌یان به‌سه‌ردا ببه‌شنه‌وه و که‌سیش به یٔێوه نه‌ڵێ له پشتى چاوتان دوو برۆ هه‌ن؟!
- یٔێستا کاتى چاوسورکردنه‌وه و فراوانکردنى رێگاى تاکڕه‌وى نییه، به‌ڵکو کاتى به‌خۆداچوونه‌وه و نزیکبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌کانه له پێناوى ده‌ربازکردنى گه‌ل و وڵات له قه‌یرانه‌کان، نه‌ک ده‌ربازکردنى ده‌سه‌ڵات له قه‌یران.
- به‌لامه‌وه سه‌یره یٔێوه به‌وه قه‌لس ده‌بن کاتێک ده‌ڵێم یٔه‌گه‌ر یٔێمه خۆپیشاندان بکه‌ین سه‌ره‌تا به‌بڕیار له حکومه‌ت ده‌کشێینه‌وه، یٔینجا له هه‌ولێر ده‌ست پێده‌که‌ین!. نازانم بۆچى ته‌نیا به‌ناوهێنانى خۆپیشاندان له هه‌ولێر هه‌نده ته‌نگاو ده‌بن؟
خۆ یٔامانجى خۆپیشاندانه‌کان یٔه‌و په‌ڕى ده‌گاته رادده‌ى گۆڕینى کابینه‌ى حکومه‌ت، نه‌ک تێکشکاندنى یٔه‌و داموده‌زگا نیشتیمانیانه‌ى که به خوێن و قوربانیدان وه‌دیهاتوون؟
- له هه‌ر وڵاتێک دیموکراسى هه‌بێ یٔازادى هه‌یه و له هه‌ر جێگایه‌کیش یٔازادى هه‌بێ مافى ده‌ربڕین و خۆپیشاندان و گردبونه‌وه هه‌یه. نابێ یٔه‌وه‌تان له‌یاد بچێ که یٔه‌زموونى هه‌موو یٔه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى له خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى یٔازاد تۆقیون یٔه‌نجام نه‌ک ته‌نیا بۆ خۆیان، به‌ڵکو بۆ گه‌له‌کانیشیان زۆر خراپ شکاونه‌ته‌وه. له هه‌ر جێگایه‌کیش رێگرى له خۆپیشاندانه‌کان بکرێ راپه‌ڕین سه‌رهه‌ڵده‌دا!
یٔه‌گه‌ر یٔه‌تانه‌وێ به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاوبنێین ده‌بێ بۆ دیالۆگى به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان بێنه پێشه‌وه، تا بابه‌یه‌که‌وه گوێ له‌و خه‌ڵکه بگرین و بزانین بۆچێ ناڕازین و چی‌یان ده‌وێ؟
دووباره‌ى ده‌که‌مه‌وه یٔه‌گه‌ر رێگرى له خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى یٔازاد بکرێ راپه‌ڕین سه‌رهه‌ڵده‌دا، راپه‌ڕینیش ره‌نگه ته‌ێ و وشک به‌یه‌که‌وه بسوتێنێ.
له کۆتاییدا هیوادارم جاریکى دى دیداره‌که‌م به وردى بخوێننه‌وه، چونکه هه‌ست ده‌که‌م باش نه‌خوێندراوه‌ته‌وه، یان لێى تێنه‌گه‌یشتوون.
تێنه‌گه‌یشتنیش له به‌ڵاى خوا خراپتره.