تره‌مپ بۆ رێزگرتن له گیانى مردوانى کۆرۆنا ئاڵاى وڵاته‌که‌ى داگرت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بانی كۆشك و دامه‌زراوه‌كان بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ داگرت به مه‌به‌ستی رێزگرتن له گیانی ئه‌و كه‌سانه ده‌رچووه، كه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌و باره‌یه‌وه، "دۆناڵد تره‌مپ" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "له‌سه‌ر بینای دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان و شوێنه نیشتمانییه‌كان، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، ئاڵای ئه‌مه‌ریكا داگرن. وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی به هۆی كۆرۆناوه مردون و بۆ گیانى هه‌موو مردووه‌کان ".
ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مینی ئه‌و وڵاتانه‌یه زۆرترین زیانیان به هۆی كۆرۆنا به‌ركه‌وتووه و ژماره‌ی مردووان به‌و په‌تایه له (100) هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره ره‌سمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته (1) ملیۆن و (551) هه‌زار و (853) كه‌س