‌خامنه‌یی: جیهاد بۆ ئازادکردنی قودس فه‌رزه‌.. وڵاتانى عه‌ره‌بى پشتیان کردووه‌ته‌ فه‌ڵه‌ستین

2020-05-22 13:02:01



هاوڵاتى

 ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یى ، ڕێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ڕایگه‌یاند که‌جیهاد کردن له‌پێناو ڕزگارکردنی قودس فه‌رزه‌ و ده‌شڵێت:" وڵاتانى عه‌ره‌بى پشتیان له‌ فه‌ڵه‌ستین کردووه‌".

 ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئایارى 2020 خامنه‌یى له‌وتارێکیدا که‌ سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌کانی ئێران بڵاویانکرده‌وه‌ رایگه‌یاند:"  پرسى فه‌له‌ستین شتێک نییه‌  ڕێگه‌ بدرێت له‌بیر بکرێت".

ناوبراو ئه‌م ووتانه‌ی وه‌ک له‌یادکردنه‌وه‌ی رۆژی قودس پێشکه‌ش کرد، که‌ ئه‌م رۆژه‌ له‌لایه‌ن خومه‌ینی ڕابه‌ری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران دانرا، وه‌ک رۆژێک بۆ پشگیری فه‌له‌ستین.

خامنه‌یی ڕاشیگه‌یاند: "پرسى فه‌له‌ستین ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ غیره‌تى گه‌لانى موسڵمان ڕێگه‌ بدات له‌بیر بکرێت ئه‌گه‌رچى ئه‌مریکا و دیکه‌ى نۆکه‌رانى له‌ ناوچه‌که‌ هه‌موو پاره‌ و توانیا خۆیان بۆ ئه‌م کاره‌ به‌گه‌ڕخستووه‌".

ناوبراو وتیشی "به‌ره‌نگاریى بۆ ئازادى فه‌له‌ستین جه‌هادى فى سبیل الله‌ و فه‌رزى ئیسلامییه‌".
هه‌روه‌ها خاڵێکی تر که‌ ئه‌و پێیوایه‌ نابێت له‌بیر بکرێت  سیاسه‌تى ئه‌مریکاو ئیسرائیله‌ له‌ په‌ره‌پێدان شه‌ڕ و ڕێکخستنى شه‌ڕى ناوخۆیى له‌ سووریا و پێکدادانى سه‌ربازى و کوشتوبڕ له‌ یه‌مه‌ن، تیرۆر و کاولکاری، ڕێکخستنى داعش له‌ عێراق،"هه‌ندێک وڵاتانى موسڵمان به‌ ئه‌نقه‌ست و هه‌ندێکش به‌ نائه‌نقه‌ست له‌ خزمه‌تى پیلانه‌کانى دوژمنن".

هاوکات عه‌لى خامنه‌یى باسى له‌وه‌شکرد سیاسه‌تى ئاسایى کردنه‌وه‌ى هه‌بوونى ئیسرائیل له‌ ناوچه‌که‌ یه‌کێک له‌ گرینگترین سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکایه‌. هه‌ندێک وڵاتانى عه‌ره‌بى ناوچه‌که‌ که‌ ڕۆڵى نوێنه‌رى ئه‌مریکا ده‌گێڕن، له‌ ئه‌و بواره‌وه‌ رێگه‌ بۆ ئه‌و کاره‌ خۆش ده‌که‌ن.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار