مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆ داواى دڵنیایى موچه‌کانیان ده‌که‌ن
به‌ناوى "با به کۆده‌نگى نه‌هێڵین به ناوى چاکسازییه‌وه زوڵممان لێبکرێت"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که به‌ناوى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه، داواده‌کرێت وه‌زیرى خوێندنى باڵا دڵنیایى له‌باره‌ى موچه و جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازییه‌وه بدات.
راگه‌یه‌نراوه‌که به‌ناوه‌ى "با به کۆده‌نگى نه‌هێڵین به ناوى چاکسازییه‌وه زوڵممان لێبکرێت" بڵاوکراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتوه، "به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى، که به ئێمه گه‌یشتووه و لێره‌و له‌وێ قسه‌ى نێو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دانیشتنه تایبه‌تییه‌کانه، ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم له ڕێگه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازییه‌وه، ده‌یه‌وێت به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر ده‌ستکاریى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بکات".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، " به نیازن سه‌رجه‌م ده‌رماڵه ناجێگیره‌کان جگه له (مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیى و ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه و ژن ومناڵ)، بیبڕن، که ئه‌مه ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌سته به ژیان و گوزه‌رانى مامۆستایان و مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه."
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌یه:
با به کۆده‌نگى نه‌هێڵین به ناوى چاکسازییه‌وه زوڵممان لێبکرێت:
بۆ به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیی؛ د.ئارام محمد قادر
ب/ دڵنیاییدان به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌تان له باره‌ى مووچه و جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازییه‌وه.
سڵاوى زانست...
به‌ڕێز؛ جه‌نابى وه‌زیرى خوێندنى باڵا، له ڕێگه‌ى ئه‌م نامه کراوه‌یه‌وه، داواتان لێده‌که‌ین، که سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵ و زانیاریى و دوودڵییه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌تان، به‌دواداچوون و ڕوونکردنه‌وه و دڵنیایى به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بده‌ن.
به‌ڕێز، د.ئارام، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى، که به ئێمه گه‌یشتووه و لێره‌و له‌وێ قسه‌ى نێو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دانیشتنه تایبه‌تییه‌کانه، ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم له ڕێگه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازییه‌وه، ده‌یه‌وێت به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر ده‌ستکاریى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بکات، ئه‌ویش به‌وه‌ى، که به نیازن سه‌رجه‌م ده‌رماڵه ناجێگیره‌کان، جگه له (مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیى و ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه و ژنومناڵ)، بیبڕن، که ئه‌مه ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌سته به ژیان و گوزه‌رانى مامۆستایان و مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه.
به‌ڕێز جه‌نابى وه‌زیر؛ ئێمه له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، پێمانوابوو، بڕیارى چاکسازییکردن له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم و ده‌رچوواندنى یاساى چاکسازیى له په‌رله‌مانى کوردستان، جیاکردنه‌وه‌ى مووچه‌خۆرى ڕاسته‌قینه و ماندووه له مووچه‌خۆرى بندیوار و حیزبیى و خزمه‌تکارى به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى له‌م بارودۆخه ده‌خوێنرێته‌وه و هه‌ندێک زانیاریى که بڵاوده‌کرێته‌وه پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ئومێده‌ى ئێمه‌ى مامۆستایان و مووچه‌خۆرانه و حکومه‌ت ده‌یه‌وێت، ئه‌مجاره‌یان به‌یاسا قوت و ژیانى مووچه‌خۆریى فیعلى و ڕاسته‌قینه ببڕێت و گیرفانى مووچه‌خۆریى بندیوار‌و حیزبیى زیاتر پێ پڕبکات، که ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕى نادادیى و سته‌مه، بۆیه ئێمه وه‌ک مامۆستایانى زانکۆ، هه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تاوه ئومێدێکى زۆرمان به کار‌و پرۆژه‌کانى به‌ڕێزتان له بوارى خوێندنى باڵا و هه‌نگاوه‌کانى سه‌ره‌تاتان به ئاڕاسته‌ى خزمه‌تکردن و چاکسازیى له کاره‌کانى خوێندنى باڵادا هه‌بوو، هه‌ر به‌و ڕۆحییه‌ته‌وه چاوه‌ڕێى ئه‌وه له جه‌نابتان ده‌که‌ین، که خه‌مخۆرانه و دڵسۆزانه و به‌رپرسانه ڕێگر بن له‌وه‌ى، که حکومه‌ت بیه‌وێت به ناوى چاکسازییه‌وه قووت و ژیانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌تان بکاته قوربانیى پیلانه‌کانی.
به‌ڕێز جه‌نابى وه‌زیر؛ ئێمه له‌گه‌ڵ چاکسازییدان، به‌ڵام چاکسازییه‌ک خزمه‌ت به ڕه‌وشى ئابوریى و ئیداریى و دارایى حکومه‌ت بکات، چاکسازییه‌ک لانى که‌مى عه‌داله‌ت و دادى کۆمه‌ڵایه‌تى بێنێته‌دى، نه‌ک له‌سه‌ر حیسابى قوت و ژیانى ئێمه خه‌ڵکانى تر له یاساکه ڕیزپه‌ێ بن، چاکسازییه‌ک بتوانێت جۆرێک له عه‌داله‌تى دارایى بۆ هه‌موو مووچه‌خۆران له وه‌زیرێکه‌وه تا کارمه‌ندێکى ئاسایى بێنێته‌کایه‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى شایسته‌بوونى خزمه‌ت و بڕوانامه و پێگه‌ى زانستیى و لێهاتوویى و جۆرى کاره‌که‌ى، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمه‌تکاریى بۆ حیزب و په‌یوه‌ستیى به که‌س و لایه‌ن و گروپى دیاریکراوه‌وه.
به‌ڕێز جه‌نابى وه‌زیر، به‌پێى زانیارییه‌کانى ئێمه، بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى، که مانگانه بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا پێویسته بریتییه له (١٦) شازده ملیارد دینار، که ئه‌مه چاره‌کێکى ئه‌و پاره‌یه نییه، که بۆ وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌کان یاخود بندیواره حیزبییه‌کان خه‌رجده‌کرێت، ئێوه خۆتان باشده‌زانن، که کۆڵه‌که‌ى دروستبوونى ژیانێکى مه‌ده‌نیى و وڵاتێکى فراژوبوو و گه‌شه‌سه‌ندو، هاوکات دروستکردنى نه‌وه‌یه‌کى هۆشیار په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌ته‌کانى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاوه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ى له سیاسه‌تى ئێستاى هه‌رێم ده‌خوێنرێته‌وه، دروستکردنى وڵاتێکى ئه‌منیى و پۆلیسیى و بێبایه‌خکردنى ئاشکراى ڕۆڵى وه‌زاره‌ته‌کانى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵایه.
بۆیه له کۆتاییدا، ئه‌مه ده‌بێته مێژوو بۆ ژیانى وزاریى ئێوه له داهاتوودا، که ئه‌گه‌ر بتوانن به کرداریى له پاڵ مامۆستایانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى خۆتاندا بن و ببنه پارێزه‌رێکى سه‌رسه‌ختى مافه‌ڕه‌واکانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌تان، که ئه‌مه ئه‌رکێکى ئیداریى و زانستیى و مۆراڵییه، بۆ جه‌نابتان، هه‌ربۆیه ئه‌وه‌تان لێ چاوه‌ڕوانده‌کرێت، که وه‌ڵامگۆى ئه‌م نامه‌یه‌مان، که داخوازیینامه‌ى زیاد له ١٠٠ مامۆستا زانکۆى چه‌رمووه، هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین داخوازیینامه‌ى سه‌دان مامۆستاى هاوپیشه‌مانه له زانکۆکانى تر، به جدیى و کرداریى بێنه سه‌رخه‌ت و دڵنیایى به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌تان بده‌ن و ببنه قه‌ڵغانێکى به‌هێز بۆ پاراستنى ماف و شایسته جیاوازه‌کانى مامۆستایان فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا
٢٢ / ٥ / ٢٠٢٠