‌دیموکراسى ... گرفتار

2 مانگ لەمەوپێش



عارف روشدى
سه‌ره‌ڕاى سه‌رده‌مێکى دورو درێژو ئه‌زمونێکى که‌ڵه‌که‌بوو ، دیموکراسى ڕووبه‌ڕووى نوشستى هاتووه‌ له‌ سه‌رانسه‌ى جیهاندا ، نه‌توانراوه‌ هه‌ر وه‌ک یونانییه‌ دێرینه‌کان به‌ (په‌ناسییا) ناوزه‌دکردبوو (چاره‌سه‌رى گشتگیر) ، بابه‌تیانه‌ په‌ره‌پێبدرێت ونه‌خشه‌ ڕێگایه‌کى نمونه‌یى ببه‌خشێته‌ کێشه‌کان ، به‌ڵکو ده‌ره‌نجامى ئیفلیج تێگه‌یشتنى له‌ لایه‌ن توێژێکى ده‌سته‌ بژێرى (سیاسى - رووناکبیرى ) نیوه‌چڵ، بووه‌ هۆکارى سه‌رهه‌ڵدانى ته‌وژمى (پوپولیستى) و شڵه‌ژان و شێواندنى راستییه‌کان ، شان به‌شانى کورتهێنا نى له‌ راپه‌راندنى ئه‌رکه‌ (سیاسى - حزبیه‌کان) و رێکخستنه‌وه‌ى کومه‌ڵگا ، به‌ڵکو ته‌نها وه‌کو کاڵایه‌ک جوانکارى نمایش ده‌کرێت نه‌خاسمه‌ له‌و ولاتانه‌دا به‌ رواڵه‌ت ده‌وله‌ت بن وه‌ک (عیراق ) ، بۆیه‌ من له‌و باوه‌ره‌دام : کوردستانێک هێشتا ئه‌رکه‌کانى قوناغى ڕزگارى نیشتیمانى به‌ کوتا نه‌هاتبێت ، گه‌لانى سه‌رده‌ست به‌ خواست و به‌رژه‌وه‌نده‌ نه‌ته‌وه‌یی- تائیفى به‌رته‌سکى خۆیان تێروانینیان هه‌بێت بۆ کێشه‌ى گه‌له‌که‌مان ، نه‌ک وه‌ک باوه‌ربوون و داننان به‌ مافه‌ ره‌واکانمان ، (دیارده‌ى فره‌ حزبی) زیان به‌خش بوه‌و ئامانجه‌ ستراتیژییه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى شێواندووه‌ ، به‌ڵکو هوکارو فاکته‌رى به‌هێزى زه‌مینه‌سازییه‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانى ململانێى به‌ رووکه‌ش دیموکرات و له‌ ناوه‌روکدا (په‌رتکه‌رو زالکردنى داگیرکه‌ر) زیاتر له‌وه‌ ش، وه‌ک ده‌روازه‌ییه‌ک به‌کاردێت له‌ لایه‌ن هه‌ندێ پێکهاته‌ى حزبى و گروپى خۆ به‌رووشنبیرزان ، له‌ پێناوى بڵاوکردنه‌وه‌ى گیانى ره‌شبینى ، خو به‌ده‌سته‌وه‌دان و لاوازکردنى بیرى پێشکه‌وتوى (نه‌ته‌وه‌یى - نیشتیمانى) مان . بۆیه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌م که‌شه‌ ناهه‌مواره‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى په‌رته‌واوزه‌یى نیشتیمانى په‌ره‌نه‌ستێنیت ، بۆئه‌وه‌ى ته‌وژمى نانبڕین و هه‌ره‌شه‌ له‌ قه‌واره‌ى (ئێستاى) سیاسى و ده‌ستورى هه‌رێمى کوردستان سه‌رنه‌گرێت ، پێویسته‌ هێزه‌ ولاتپارێزه‌کان بیر له‌ داهێنانى سیستمى (خوسه‌پێنراوى دادوه‌ر= المستبد العادل) بکه‌نه‌وه‌ وه‌ک ده‌رچه‌یه‌ک له‌ م مه‌ترسیانه‌ :
١- رێگرتن له‌ هه‌ر لادانێکى (نه‌ته‌وه‌یى - نیشتیمانى ) و ، پاراستنى ئاسایشى کومه‌ڵایه‌تى و پێکه‌وه‌ ژیان .) و ئازادییه‌ ڕاسته‌قینه‌کان .
٢- پاراستنى سامانى گشتى و بنبرکردنى هه‌مو جورێکى گه‌نده‌لى (سیاسى ، ئابورى ، دارایى ، روشنبیرى و یاسایی) دور له‌ دروشم بازى .
٣- رێکخستنه‌وه‌ى هه‌مو هێزه‌ سه‌ربازى و ئاسایشه‌کانى هه‌رێم له‌ سایه‌ى یه‌ک په‌رچه‌مى نیشتیمانیدا .
٤- پاراستنى که‌سایه‌تى یاسایى دادگاکان ، چونکه‌ سه‌رچاوه‌ى دادوه‌رى و به‌خشینى ئاسوده‌یى کومه‌لایه‌تین .
٥- شێلگیرانه‌ کار له‌ سه‌ر لابردنى کوسپه‌کانى به‌رده‌م پروسه‌ى چاکسازى بکرێت .
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار