هیومان ڕایتس وۆچ: هه‌رێمى کوردستان شوێنێکی پارێزراو نییه بۆ گردبونه‌وه‌ى ئاشتیانه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ ڕه‌خنه له‌به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردنی خۆپیشانده‌رانی دهۆک‌و ده‌ڵێت:" هه‌رێمى کوردستان شوێنێکی پارێزراو نییه بۆ سازدانى گردبونه‌وه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین".
ڕێکخراوى مافى مرۆڤى نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به "هیومان ڕایتس وۆچ" له‌دوایین ڕاپۆرتیدا به‌وردی باس له‌خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ی مامۆستایان‌و موچه‌خۆرانی شاری دهۆک ده‌کات‌و ڕه‌خنه له‌به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردنی خۆپیشانده‌ران.
به‌ڵقیس والی، توێژه‌ر له‌ڕێکخراوه‌که ڕایگه‌یاندووه، له‌خۆپیشاندانه‌که‌که‌دا هێزه ئه‌منییه‌کان خه‌ڵکیان ده‌ستگیرکردوه‌و له‌نیو ئه‌وانه‌شدا لانیکه‌م 8 که‌س له‌ده‌ستگیرکراوه‌کان ڕۆژنامه‌نوس بون.
ناوبراو ده‌شڵێت، به‌و کاره، حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بزمارێکى دیکه‌یدا له‌تابوتى ئازادیى ڕاده‌ربڕین.
توێژه‌ره‌که‌ی هیومان ڕایتس وۆچ ده‌شڵێت: هه‌رێمى کوردستان شوێنێکی پارێزراو نییه بۆ سازدانى گردبونه‌وه‌ى ئاشتیانه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین
به‌ڵقیس والى ئاماژه بۆ لێدوانه‌کانی د. دیندار زێباری، رێکخه‌رى راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌حکومه‌تى هه‌رێم‌و فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆک ده‌کات که حزبه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتی-یان تۆمه‌تبارکرد به‌ده‌ستهه‌بون له‌خۆپیشاندانه‌کان.