وه‌زاره‌تى دارایى روونکردنه‌وه له‌سه‌ر داتا‌و زانیارى داهاته‌کان ده‌دات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که به‌پێى یاسا، خه‌زێنه‌کان و بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم ناتوانن ھیچ زانیارییه‌ک بده‌ن به‌ھیچ لایه‌نێک.
ده‌قى روونکردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى:
به‌رێز رێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، لێدوانى داوه گوایه به‌رێز ( ئاوات شێخ جه‌ناب) وه‌زیرى دارایى و ئابورى رێگرى کردوه له‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رى گه‌نجینه‌کانى سلێمانى داتا‌و زانیارى داھات بده‌ن به لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زی. به پێویست و گرنگمان زانى ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ڕاى گشتى لێ ئاگاداربێت:
١- لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى به‌پێى یاسا به وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریى نه‌ناسێنراوه، تاوه‌کو ھاوکارى پێویستى بکات و زانیارى بداتێ.
٢- به‌پێى یاسا، خه‌زێنه‌کان و بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم ناتوانن ھیچ زانیارییه‌ک بده‌ن به‌ھیچ لایه‌نێک، چونکه به‌پێى یاساى پارێزگاکانى ھه‌رێمى کوردستان ژماره (٣)سالى ٢٠٠٩ ھه‌موارکراو پاڵپشت به بڕگه‌کانى ماده‌ى ٦ پێویسته نوسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تمان بکرێت و ھه‌ماھه‌نگى دروست بکرێت، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانى کوردستان که به‌رزترین ده‌زگاى یاسادانان و چاودێرییه به‌ھه‌مان ڕێسا کارده‌کات، واته ئه‌بوایه ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌ھه‌مان ئاراسته بجوڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ھه‌ماھه‌نگى بکرێت، (به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم (سلێمانى )ئه‌م رونکردنه‌وه‌ى بۆ لیژنه به‌رێزه‌که‌تان داوه که داواکاریه‌که‌تان داوایه‌کى نایاساییه).
٣- جێگاى سه‌رسوڕمانه که ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ئاگادارنه‌بێت کهتهواوى زانیارى له‌سه‌ر داھات و خه‌رجى له خه‌زێنه‌کان و بانکى ناوه‌ندى ھه‌رێم ( سلێمانى ) نیه‌و خه‌زێنه‌کان ته‌نھا ئاگادارى خه‌رجیه مه‌ڵبه‌ندیه‌کانن و زانیارى ورد‌و دروستیان لانیه.
٤- پرسى لامه‌رکه‌زى له دوتوێى به‌رنامه‌ى حکومه‌تدایه که ھى ھه‌مو لایه‌نه‌کانه به‌تایبه‌ت سێ لایه‌نى پێکھێنه‌رى حکومه‌ت، بۆیه نهداھێنانێکى نوێیه‌و لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکارى به‌رنامه‌که‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، واته ھه‌رسێ لایه‌نى سه‌ره‌کى پێکھێنه‌رى حکومه‌ت.
٥- ئه‌نجومه‌نه به‌رێزه‌کانى ھه‌رسێ پارێزگاى ھه‌ولێر و سلێمانى و دھۆک گهواھى ئه‌وه ئه‌ده‌ن که به‌رێز وه‌زیرى دارایى و ئابورى داکۆکیکارێکى سه‌رسه‌ختى پره‌نسیپى لامه‌رکه‌زیه و ھه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له کاره له پێشینهیهکانى به‌رێزیانه.