مه‌سرور بارزانى: حکومه‌تى هه‌رێم 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره
"ناکرێت له‌سه‌دا 80ى بودجه بۆ موچه‌ى له‌سه‌دا 20% دانیشتوانى هه‌رێم بڕوات"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانى ئه‌مشه‌و په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و له به‌شێکی دیکه‌یدا باسى قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى کرد‌و وتى:" حکومه‌تى هه‌رێم 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره"، به‌ڵام باسى ورده‌کارى قه‌رزه‌کانى نه‌کرد و ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ده‌ستکارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌شى کۆتایى په‌یامه‌که‌یدا وتى:" حکومه‌ت 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره، ئه‌م دابه‌شکارییه ناته‌واوه‌ى له بودجه‌ى هه‌رێمدا هه‌یه هۆکارى به‌شێکى قه‌یرانه‌که‌ى ئێستایه".
ناوبراو وتیشى:"ناکرێ هاووڵاتى ئاو و کاره‌باى نه‌بێت، قوتابخانه‌ى باشى نه‌بێت، نه‌خۆشخانه‌ى نه‌بێت، ڕێگه‌وبانى نه‌بێت، به گشتى کێشه‌ى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانى هه‌بێت." ئه‌مه‌یش له کاتێکدا که هاوڵاتى ته‌نانه‌ت مووچهکهیشى نییه.
هاوکات، مه‌سرور بارزانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که نابێت ٪80ى بودجه بۆ ٪20ى مووچه خۆران بچێت، وتیشى:" حوکمڕانى ته‌نیا دابه‌شکردنى مووچه نییه، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه به هاووڵاتى و حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه، بڕیارێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه بده‌ین، به جۆرێک گه‌ر له دۆخێکى باشى ئابووریشدا بین، نابێت هه‌موو توانا داراییه‌کانمان بۆ مووچه ته‌رخان بکرێت".