عه‌لى قه‌ره‌داغی: نوێژى جه‌ژن به کۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه ئه‌نجام بده‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتى جیهانى زانایانى موسڵمان رایگه‌یاند، به‌پێى رێکاره خۆپارێزییه‌کان به‌رامبه‌ر کۆرۆنا ناتوانرێت نوێژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان له مزگه‌وته‌کاندا ئه‌نجامبدرێت، باشتروایه به کۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتى جیهانى زانایانى موسڵمان له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن له سه‌رده‌مى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنادا که له مزگه‌وته‌کان قه‌ده‌غه‌کراوه، له روانگه‌ى ئاینى ئیسلامه‌وه ئاسانکارى له‌م پرسه‌دا کراوه و نوێژخوێنان ده‌توانن نوێژى جه‌ژن به کۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" موسڵمانان ده‌توانن به‌ته‌نها یان به کۆمه‌ڵ نوێژى جه‌ژن ئه‌نجام بده‌ن"
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
حوکمى شه‌رعى نوێژى جه‌ژن له حاڵه‌تى هه‌بوونى به‌ڵاى کۆرۆنا (کۆڤید -19)
پرسیارى زۆر ده‌کرێ ده‌رباره‌ى چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن له‌و وڵاتانه‌دا که هێشتا مزگه‌وته‌کانى به‌هۆى ترس له بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ڵاى کۆرۆناوه داخراون و نوێژیان تێدا ئه‌نجام نادرێ.
وه‌ڵامه‌که ئه‌مه‌یه:
سوپاس و ستایش بۆ خواى گه‌وره درود و صه‌ڵه‌وات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا و له‌سه‌ر خانه‌واده‌و هاوه‌ڵانى و شوێنکه‌وتووانی، پاشان:
یه‌که‌م: به‌دڵنیایى که نوێژى هه‌ردوو جه‌ژنه‌که (ره‌مه‌زان و قوربان) لاى زۆرینه‌ى فیقهناسان سوننه‌تێکى موئه‌ککه‌ده، له‌نێویشیاندا مالیکى و شافیعییه‌کان، به‌ڵام فیقهناسانى حه‌نه‌فى واده‌بینن که واجبه، ئه‌مه‌ش پله‌یه‌کى باڵاترى هه‌یه له سوننه‌تێک که کردنى ویستراوه‌و زۆرباشه (مستحبه)، پله‌ى له خوار فه‌رزه‌وه‌یه. حه‌نبه‌لییه‌کان واده‌بینن فه‌رزى کیفایه‌یه، واته ئه‌گه‌ر هه‌ندێ که‌س هه‌ستن به ئه‌نجامدانى ئیتر فه‌رزه‌که له سه‌رشانى خه‌ڵکانى تر نامێنێ(1)
نوێژى هه‌ردوو جه‌ژنه‌که له سروت و په‌رستشه گه‌وره‌کانى ئیسلامن، هه‌مووان پیاوان و ئافره‌تان به‌شدارده‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که له حاڵه‌تى سوڕى مانگانه‌دان بۆیان هه‌یه به‌شدارى بکه‌ن تیایدا..(2)
کاته‌که‌ی: له‌دواى هه‌ڵاتنى خۆره له رۆژى جه‌ژن و به‌رزبوونه‌ى به‌ڕاده‌ى (ڕم)ێک، یان دوو (ڕم)، واته دواى 15 خوله‌ک له هه‌ڵاتنى خۆر، کاتى ته‌واوبوونى ماوه‌که‌شى به 20 خوله‌که له‌پێش کاتى نوێژى نیوه‌ڕۆ، ئه‌گه‌ر هاتوو کاته‌که‌شى تێپه‌ڕى بێت ئه‌وا دروسته به کۆمه‌ڵ یان تاک تاک ئه‌نجامبدرێ.
شوێنه‌که‌ی: هه‌موو شوێنێکى پاکوخاوێن نوێژى تێدا ده‌کرێ ئیتر مزگه‌وت بێت یان هه‌ر شوێنێکی‌تر.
چۆنێتى ئه‌نجامدانی:
فیقهناسانى حه‌نه‌فى و حه‌نبه‌لى ده‌ڵێن واجبه که ده‌بێ نوێژى جه‌ژن به‌کۆمه‌ڵ ئه‌نجامبدرێ، لاى مه‌زهه‌به‌کانى تریش به تاک ده‌کرێ، رکاتى یه‌که‌م به حه‌وت الله أکبر (یان که‌متر) ده‌ستپێده‌کات و رکاتى دووه‌میش به پێنج یان سێ الله أکبر ده‌ستپێده‌کات.
چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن له حاڵه‌تى بوونى به‌ڵاى کۆرۆنا له‌و وڵاتانه‌دا که هێشتا مزگه‌وته‌کان و شوێنه‌کانى گردبوونه‌وه تیایاندا قه‌ده‌غه‌یه:
ده‌کرێ له حاڵه‌تى بوونى ئه‌م به‌ڵایه‌دا نوێژى جه‌ژن له‌ناو ماڵه‌کاندا ئه‌نجامبدرێ، باشتر وایه‌و راستتر دروستتره که به کۆمه‌ڵ بکرێ، ئه‌وکات له‌نێو ئه‌و نوێژخوێنانه‌دا کامیان قورئانخوێندنى باشتره ببێته پێشنوێژ و نوێژى جه‌ژنیان بۆ بکات، له رکاتى یه‌که‌مدا له‌دواى الله أکبر ى ده‌ستپێکردن شه‌ش الله أکبر ده‌کات، پاشان سوره‌تى فاتیحه‌و سوره‌تێک ده‌خوێنێ، له رکاتى دووه‌میشدا له سه‌ره‌تاوه پێنج الله أکبر ده‌کات ئینجا سوره‌تى فاتیحه‌و سوره‌تێک ده‌خوێنێ، دواى ته‌واوبوونى نوێژه‌که وتارێکى کورت و پڕمانا ده‌خوێنێته‌وه.
له کتێبى پوخته‌ى (اڵام) ى مه‌ده‌نى فیقهناس که له پێشه‌وا شافیعییه‌وه ده‌یگوێزێته‌وه هاتووه ده‌ڵێ: (نوێژى هه‌ردوو جه‌ژنه‌که به شێوه‌ى تاک له ماڵه‌که‌یدا ده‌کات، رێبوار و ئافره‌تیش هه‌روه‌ها.....)، فیقهناسانى مالیکى و حه‌نبه‌لیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، که ئه‌گه‌ر هاتوو نوێژى جه‌ژنى له‌گه‌ڵ ئیمامه‌که‌دا له‌ده‌ستچوو ئه‌وا بۆى هه‌یه به کۆمه‌ڵ یان به ته‌نها خۆى ئه‌نجامیبدات، ئیبن قودامه له کتێبى (المغنی)دا ده‌ڵێ: (ئه‌و خۆى سه‌رپشکه‌و ئازاده ده‌توانێ به ته‌نیا بیکات، ده‌شتوانێ به کۆمه‌ڵ نوێژه‌که بکات).
به‌م پێیه ئه‌وا سوپاس بۆ خواى گه‌وره مه‌سه‌له‌که فراوانیى و ئاسانکاریى تێدایه، که‌واته قورسى مه‌که‌ن له‌سه‌ر خۆتان، بۆیه له حاڵه‌تى قه‌ده‌غه‌ى گردبوونه‌وه‌کان و داخستنى مزگه‌وته‌کان باشتره وایه نوێژه‌که به کۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه ئه‌نجامبدرێ، با هه‌مووان له خواى گه‌وره بپاڕێینه‌وه ئه‌م به‌ڵایه له‌سه‌رمان هه‌ڵبگرێ تا بگه‌ڕێینه‌وه ناو مزگه‌وته‌کانمان و سروت و په‌رستشه‌کانمان تیایاندا ئه‌نجامبده‌ین، اللهم ێ‌مین
وصلى الله على سیدنا محمد وعلى ێ‌له وصحبه وسلم
نوسینی: ئاتاج به به‌زه‌یى په‌روه‌ردگاری
پ. د. عه‌لى محیه‌دین قه‌ره‌داغی
ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان
1 - سه‌یری: بدائع الصنائع (1/274-275)، هه‌روه‌ها الهدایه (1/60)، المجموع للنووى (أ/503)، المغنى لإبن قدامه (2/304)، الإنصاف (3/316)، والموسوعه الفقهیه الکویتیه (27/240) بکرێ.
2- سه‌یرى صه‌حیحى بوخارى فه‌رمووده‌ى ژماره (324)، موسلیم فه‌رمووده‌ى ژماره (390) بکرێ.