وه‌زاره‌تى دارایى عێراق: ئه‌وانه‌ى موچه‌کانیان له 500 هه‌زار دینار زیاتره که‌مده‌کرێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند پرۆسه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه، ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه ده‌گرێته‌وه که موچه‌کانیان له سه‌رو 500 هه‌زار ینارى مانگانه‌وه‌یه.
عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیرى دارایى عێراق بۆ میدیاکانى عێراق ئاشکرایکرد که بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، حکومه‌ت ده‌ستکاریى موچه ده‌کات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه‌ى که موچه‌کانیان 500 هه‌زار دینار یان که‌متره، موچه‌کانیان که‌م ناکرێته‌وه و جگه‌له‌وان، که‌مکردنه‌وه و ده‌ستکاریکردن، هه‌موو موچه‌خۆرێک ده‌گرێته‌وه که نیوه‌ى بودجه‌ی حکومه‌ت ده‌بات به‌تایبه‌ت موچه به‌رزه‌کان".
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له ده‌رماڵه‌ى پله باڵاکاندا هه‌ر به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌یه‌ک هه‌بێت، ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه.
وه‌زیرى دارایى عێراق، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له پله پێنجه‌وه نزیکن، "هه‌وڵده‌ده‌ین به رێگه‌ى که‌مکردنه‌وه یان پاشه‌که‌وت یان به‌ستنه‌وه‌ى به بیمه‌ى ته‌ندروستى و نیشته‌جێبوونه‌وه چاره‌سه‌ریان بکه‌ین".