ترەمپ: لەئەمریکا پێویستمان بەزیادکردنی نوێژە، نەک کەمکردنەوەی
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی ئەمریکا پێویستیان به کردنهوهى کەنیسە و مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن کرد و دهڵێت" ئەمریکا پێویستی بە نوێژی زیاترە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، پێویستە کەنیسە و مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن بە زووترین کات بکرێنەوە لەبەرئەوەی ئەو خزمەتەی کە ئەم شوێنانە پێشکەشیدەکەن خزمەتێکی سەرەکییە بۆ هاوڵاتیان.
هاوکات، ترەمپ هۆشداریدا بە پارێزگاری ویلایەتەکانی ئەمریکا بەوەی هەرکەسێک کردنەوەی ئەو شوێنانە و دەستکردنەوە بە ئەرکەکانی پەرستن و نوێژکردن رەتبکاتەوە، ئەوا دەسەڵاتی کەمدەکرێتەوە.
وتیشی: "لە ئێستادا لە ئەمریکا پێویستمان بە زیادکردنی نوێژە، نەک کەمکردنەوەی".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ماوەی چەند مانگێکە نوێژکردن لە شوێنەکانی پەرستن وکەنیسە و مزگەوتەکان لە ئەمریکا قەدەغەکراوە.