نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان داوا له‌ فه‌ره‌نسا ده‌کات رێگرى بکات له‌سێداره‌دانى پێنج داعش

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە فەرەنسا دەکات هەموو رێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پێنج "جیهادی"ـی فەرەنسی لە عێراق.

لیژنەکە رۆژی هەینی (22-5-2020) لە نامەیەکدا داوا لە فەرەنسا دەکات "هەموو رێوشوێنێک بگرێتەبەر کە لە توانایدایە بۆ پارێزگاری جەستەیی و دەروونی حوکمدراوەکان" و رێگە بگرێت لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان.

ئەو داعشە فەرەنسییانە ناویان: ئیبراهیم نەجارە، بیلال کەباوی، لویۆنارد لۆپیز، فازڵ تاهر و عوەیدات مورادە، کە لە مانگی حوزەیران لە عێراق حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

نەبیل بودی، پارێزەری ئەو چەکدارە داعشانە لەبارەی رەوشیان دەڵێ: "ئەوان لە زیندانەکانی عێراق، مامەڵەیەکی نامرۆڤانە و شەرمەزارکەرانەیان لەگەڵدا دەکرێت"، جەختیش دەکاتەوە لەوەی "فەرەنسا دەزانێت رەوشیان چۆنە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ ئەوەی سنوورێکی بۆ دابنێت".

بەگشتی 11 فەرەنسی لە ساڵی 2019 لە سووریا دەستگیرکرابوون و دوای ئەوەی رەوانەی عێراق کران، لە عێراق سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا، سێ فەرەنسیی دیکەش کە دووانیان ژنن، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش سزای زیندانیی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار