حەسەن روحانی: دواى جه‌ژن ژیان له‌ ئێران ئاسایده‌کرێته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند کۆرۆنا لە وڵاتەکەی کۆتایی نەهاتووە، بەڵام کۆتایی ئەم مانگە دەوامی فەرمانگەکان لە ئێران دەستپێدەکاتەوە و مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانیش دوای جەژن دەکرێنەوە.

حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، لە 30 ئایار بە لەبەرچاوگرتنی رێکارە تەندروستیەکان دەوامی فەرمانگەکانی ئێران دەستپێدەکاتەوە.

روحانی رایشیگەیاندوە، شوێنە گشتیەکان و تایبەت مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانیش دوای جەژن دەکرێنەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیش دەکاتەوە، مەترسیەکانی کۆرۆنا هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بۆ ئەوەش داوا دەکات تا سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنادا هاووڵاتییان پابەندنی رێکارە تەندروستییەکان بن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار