وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى بۆ هاوڵاتى: قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى له به‌یانى یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنه‌وه ده‌ستپێده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند هێزه‌کانى پۆلیس به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدان و ده‌ڵێت" قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى هاتوچۆ له‌یه‌کم رۆژى جه‌ژنه‌وه ده‌ستپێده‌کات".
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"بەمەبەستی جێبەجێكردنی پلانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ جەژنی رەمەزان و قەدەغەی هاتووچۆی تەواو، هێزەكانمان لەئامادەباشیدان".
له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى رۆژانى جه‌ژنه‌وه وتى" قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى له یه‌کم رۆژى جه‌ژنه‌وه که ده‌کاته به‌یانى یه‌کشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات بۆ شه‌وى سێیه‌م رۆژى جه‌ژن".
پێشتریش جێگرى به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى هێرش سه‌لیم، له چاوپێکه‌وتنێکدا به هاوڵاتى وت"بۆ رێگریکردن له زیاتر بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له جه‌ژندا سه‌ردانیکردنى یه‌کتر و یادکردنه‌وه‌ى بۆنه‌کان و نۆجه‌ژنه و سه‌رقه‌بران قههدغهیه".
هەفتەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، سێ رۆژی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتووچۆی تەواوە.