چین: یهکهم فاکسینى دژه کۆرۆنا لهسهر مرۆڤ تاقیکرایهوهو سهرکهوتوو بووه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یەکەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە قۆناغى یەکەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ سەرکەوتوو بوو، دەرکەوت کاریگەر و گونجاوە، بۆ روبهروبونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەتوانێت سیستەمی بەرگری دژی ڤایرۆسەکە چالاکبکات.
پرۆفیسۆر وێی چێن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە پەیمانگەی بایۆتەکنۆلۆژی پەکین لە چین، دەڵێت گرنگی ڤاکسینەکە ئەوەیە کە لەماوەی 14 رۆژ لە بەکارهێنانی، لە جەستەی بەشداربوواندا دەژەتەن و خانەکانی T دروستدەکات، کە ئەمانەش یارمەتیدەرن بۆ دروستبوونی بەرگری لەدژی کۆرۆنا.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە پەیمانگەی بایۆتەکنۆلۆژی پەکین لە چین روونیدەکاتەوە دەبێت بەدواداچوونی زیاتر بکرێن، چونکە قۆناخی یەکەم لەسەر 108 کەسی ساخ بووە، دەبێت لە قۆناخی دووەم نزیکەی 500 کەس بەشداربن و کاتێكی زیاتر بۆماوەی 6 مانگ دەخایەنێت.
پرۆفیسۆر وێی چێن دەڵێت ڤاکسینەکە بریتیبووە لە بەکارهێنانی ڤایرۆسی ئەدینۆ، کە بۆماوە ماددەی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەڵگرتبوو، دەرکەوت دوای 14 رۆژ سیستەمی بەرگری بەکارهێنەرانی چالاکدەکات.
پرۆفیسۆرە چینییەکە دەشڵێت ئەوەی جێگەی بایەخە کە ڤاکسینەکە کاریگەری لاوەکی زۆر کەمی هەبوون لەماوەی 28 رۆژی بەکارهێنانیدا، تەنیا هەندێك لە تووشبووان تا، ژانی ماسولکەکان و ژانەسەریان هەبووە.
چین که به وڵاتى ناوهندى بڵاوبنهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا ناودهبرێت ههر له سهرهتاوه له لێکۆڵینهوهداین بۆ دۆزینهوهى ڤاکسینى تایبهت به ڤایرۆسهکه و زۆربهى وڵاتانى جیهانیش جۆرى جیاوازیان گرتۆتهبهر بۆ دۆزینهوهى پێکوتهیهکى بنبڕکهرى ڤایرۆسهکه و تائێستا هیچى بهتهواوى سهرکهوتوو نهبووه.