وه‌زیرى ناوخۆ: نوێژی جه‌ژن سونه‌ته بۆ سبه‌ینێ قه‌ده‌غه‌یه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاندله هیچ ناوچه و ئیداره و پارێزگایه‌ک نوێژی جه‌ژن رێگه‌پێدراو نییه و ده‌شڵێت:" نوێژی جه‌ژن سونه‌ته بۆ سبه‌ینێ قه‌ده‌غه‌یه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که له سبه‌ینێ یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنه‌وه قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى هاتوچۆ له سه‌رانسه‌رى هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌کرێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتی: "داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌م وه‌ک جاران پابه‌ندى رێکاره‌کانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا بن و خۆیان له قه‌ره‌باڵغی به‌دووربگرن".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنیش، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند که "نوێژى جه‌ژن سوننه‌ته، له هیچ ناوچه و ئیداره و پارێزگایه‌ک ڕێگه‌پێدراو نییه و هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى بکات سزا ده‌درێت".