وه‌زیرى ته‌ندروستی: پێشبینیمان نه‌ده‌کرد ڤایرۆسى کۆرۆنا به گه‌رما چالاک بێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌نێت" جیاوازى هه‌ڵکشانى ئه‌مجاره‌ى ڤایرۆسه‌که سه‌رچاوه‌ى ڤایرۆسه‌که‌ش نادیاره و زۆر مه‌ترسیداره‌و پێشبینیمان نه‌ده‌کرد به گه‌رما چالاک بێت".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25ى ئایارى 2020 سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌کان مابوون و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکیش که‌ره‌نتین بوون و له شاره‌کانى عیراق و وڵاتانى دراوسێ ژماره‌که روو له ھه‌ڵکشانه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئێمه نه‌گه‌یشتبوینه‌ته ئه‌و رێژه‌یه‌ى که بڵێین کۆرۆنا به ته‌واوى کۆنترۆڵکرابوو، له ناو کۆمه‌ڵگه ڤایرۆسه‌که ھه‌بوو، پێشبینى تۆمارکردنى تووشبووى دیکه‌مان ده‌کرد، به‌ڵام پێشبینى نه‌ده‌کرا به وه‌رزى گه‌رما ڤایرۆسه‌که چالاک بێت".
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که جیاوازییه‌ک له ھه‌ڵکشانى ئه‌مجاره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ھه‌یه، که بریتییه له چه‌ند خاڵێک، یه‌کێک له‌وانه رێژه‌ى تۆمارکردن به‌راورد به پێشتر زیاتره و تووشبووه‌کان نیشانه‌یان ھه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه‌ى ته‌شه‌نه‌کردنى ڤایرۆسه‌که دیار نییه"دواى پشکنین ده‌رده‌که‌وێت ھه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنان، ئه‌م جیاوازیانه مه‌ترسییه‌کى دیکه‌مان پێ پیشان ده‌دات".