رێگاى نێوده‌وڵه‌تى M4 له رۆژئاواى کوردستان کرایه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێگاى سه‌ره‌کى له‌نێوان ناوچه کوردیه‌کانى رۆژئاواى کوردستان کرایه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى رێککه‌وتن له‌نێوان حکومه‌تى سوریا و هه‌سه‌ده‌دا له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه کرا.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 25ى ئایارى 2020 هێزه‌کانى رووسیا رێگاى M4 کرده‌وه که له 9 تشرینى دووه‌مى ساڵى پاره‌وه به‌هۆى هێرشى تورکیا‌و میلیشیا ئیسلامییه‌کانى هاوپه‌یمانى بۆسه‌ر باکورى سوریا داخرابوو، بڕیاریش رۆژانه چوار کاروانى مه‌ده‌نى به‌و رێگایه‌دا له نێوان عه‌ین عیسى و ته‌ل ته‌مردا هاتوچۆ بکه‌ن.
پێش کردنه‌وه‌ى رێگاکه هاوڵاتیان له ڕێگاى " ئه‌بیه‌زه‌وه " هاتوچۆیان ده‌کرد که 9کاتژمێرى ده‌خایاند.
له‌سه‌ر رێگاکه پێنج خاڵى پشکنین له‌نێوان عه‌ین عیسا‌و ته‌ل ته‌مه‌رده‌کرێته‌وه به‌بێ دانانى هیچ خاڵێکى پشکنین، که هه‌ریه‌که‌یان یه‌ک کم له‌یه‌که‌وه دوورن و هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات و رژێمى سوریاى تیایدا جێگیر ده‌بن.