ته‌ندروستى عێراق: 163 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا سێ حاڵه‌تى مردن به کۆرۆنا و 163 حاڵه‌تى تووشبوون به‌ڤایرۆسه‌که له عێراقدا تۆمار کرا وتا ئێستا چوار هه‌زار و 632 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا سێ تووشبووى کۆرۆنا له گیانیان له ده‌ست داوه، به‌وه‌ش کۆى حاڵه‌ته‌کانى مردن به‌ڤایرۆسه‌که گه‌یشته 163 که‌س.
هاوکات باسى له‌وه‌شکردووه 163 که‌سى دیکه تووشى ڤایرۆسه‌که بوون که 116یان له شارى به‌غدا 22 له موسڵ و 10ش له سلێمانى بوون و حاڵه‌ته‌کانى دیکه‌ش به‌سه‌ر حه‌وت پارێزگاى دیکه‌دا دابه‌ش بوون.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه تا ئێستا چوار هه‌زار و 632 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 163یان گیانیان له ده‌ست داوه و دوو هه‌زار و 811 که‌سى دیکه چاکبوونه‌ته‌وه.