نێچیرڤان بارزانی یه‌کریزى و کارکردنى پێکه‌وه‌یى ده‌وێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له ساڵیادى شۆڕشى گوڵان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌رکى هه‌موو لایه‌نه‌کان کارکردنى به‌رده‌وامه بۆ پته‌وکردنى یه‌کڕیزی.
نێچیرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى ئایارى 2020 له په‌یامێکیدا ده‌ڵێت:"ئه‌مڕۆ 44 ساڵ به‌سه‌ر ساڵیادى شۆڕشى گوڵاندا تێده‌په‌ڕێت، یادى شۆڕشى گوڵان که کۆکه‌ره‌وه‌ى هێزه نیشتمانییه‌کان و ئه‌زموونێکى سه‌رکه‌وتووى کار و خه‌باتى پێکه‌وه‌یى لایه‌نه کوردستانییه‌کانه و به‌ره‌ى کوردستانى لێوه دروستبوو".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"کاتێک یادى شۆڕشى گوڵان ده‌که‌ینه‌وه، له‌پێشترین ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته کوردستانییه‌کان، کارکردنى به‌رده‌وامه بۆ پته‌وکردنى یه‌کڕیزى و متمانه و گیانى لێبوورده‌یى و یه‌کترقبووڵکردن و بڕوابوون به بنه‌ماى کارى پێکه‌وه‌یى".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى شۆڕشى گوڵان:
44 ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ شۆڕشى گوڵان به سه‌رکردایه‌تیى پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌ڵگیرسا که درێژکراوه‌ى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول بوو. به وره‌یه‌کى به‌هێزى بڕوابه‌خۆبوون و بڕوایه‌کى پته‌وى نیشتمانپه‌وه‌رانه و ڕوانگه‌یه‌کى نوێى شۆڕشگێڕانه‌وه، به‌رده‌وامیى به تێکۆشانى گه‌له‌مان به‌خشی. یادکردنه‌وه‌ى شۆڕشى گوڵان ڕێزلێنانه له خه‌باتى گه‌ل و تێکۆشان و ماندووبونى پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان و ده‌ربڕینى ستایش و ئه‌مه‌کدارییه بۆ خوێنى پاکى شه‌هیدان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌کانیان.
یادى شۆڕشى گوڵان که کۆکه‌ره‌وه‌ى هێزه نیشتیمانییه‌کان و ئه‌زموونێکى سه‌رکه‌وتووى کار و خه‌باتى پێکه‌وه‌ییى لایه‌نه کوردستانییه‌کانه و به‌ره‌ى کوردستانى لێوه دروست بوو، ده‌بێت هانده‌رێکى به‌هێز بێت بۆ هه‌میشه نوێبوونه‌وه و هێنانه‌کایه‌ى ڕوانگه‌ى نوێ له شێوازى خه‌بات و تێکۆشانى نیشتمانیانه‌ماندا. متمانه‌ى کوردستانیان به په‌یام و ئامانجه‌کانى شۆڕش، پشتیوانییه‌کى گه‌وره بوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونى له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا به ئیراده‌یه‌کى پۆڵایینه‌وه.
ئه‌مڕۆ کاتێک یادى شۆڕشى گوڵان ده‌که‌ینه‌وه، له‌پێشترین ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته کوردستانییه‌کان، کارکردنى به‌رده‌وامه بۆ پته‌وکردنى یه‌کڕیزى و متمانه و گیانى لێبوورده‌یى و یه‌کترقبووڵکردن و بڕوابوون به بنه‌ماى کارى پێکه‌وه‌یى بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و قه‌یرانانه‌دا که رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کانى خه‌بات و قوربانیدانى گه‌له‌که‌مان و مسۆگه‌رکردنى ئاینده‌یه‌کى گه‌شتر.
به‌رز و پیرۆز بێت (44)ـه‌مین ساڵیادى شۆڕشى گوڵان. سڵاو له خه‌بات و ماندووبووونى پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ره قاره‌مانه‌کانى شۆڕش و گیانى خۆڕاگریى گه‌له‌که‌مان. دروود بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى شۆڕشى گوڵان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
جێگرى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان
25/5/2020