شه‌ش که‌سى دیکه له هه‌ولێر تووشى کۆرۆنا بوون
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، شه‌ش تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى ھه‌ولێر تۆمار کران.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه" تووشبووه‌کان ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن 40 ساڵ، کچێکى گه‌نج ته‌مه‌ن 18 ساڵ، دوو پیاو ته‌مه‌ن 70 و 60 ساڵ، دوو منداڵ ته‌مه‌ن 10 و 6 ساڵ.
هاوکات، سێ تووشبوو به‌رکه‌وته‌ى تووشبووى پێشوون و سێ تووشبووى دیکه نیشانه‌ى نه‌خۆشیان ھه‌یه، تووشبووێک دانیشتووى شارى هه‌ولێره و چوار تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى عه‌نکاوه و تووشبووێک دانیشتووى ناحیه‌ى که‌ڵه‌کى پارێزگاى دهۆکه".
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم کۆى تووشبوانى کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 502 تووشبوو، که له‌ناویاندا پێنج مردن هه‌یه و 403 نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه.