كورد و ناوه ند (به غداد)

یەک مانگ لەمەوپێش



شوان عه‌بدوڵا

لهئێستادا عێراق فاشلترین دهوڵهتهلهجیهاندا، گهندهڵی و دزی و نۆكهرایهتی و ڕاوڕوت كردنی بهرپرسانی لهپهل و پۆی خستووه‌.

بهشێوهیهك هیچ سیمایهكی دهوڵهتی  بۆ نهماوهتهوه، لهههر چوار لای خاكی داگیر كراوه، ئاسمان و ئاوی بهدهست خۆیهوهنیه، شتێك نییهبهناوی سیاسهتی عێراقهوه‌.

ناتوانێت به هیچ شێوهیهك بهرژهوهندییهكانی خۆی بپارێزێت و باڵانسێك ڕابگرێت لهنێوان ناكۆكییهههرێمییهكان و دهولیهكان، یان بێلایهنی خۆی بپارێزێت لهپێناو بهرژهوهندییهباڵاكاندا، بهپێچهوانهوهبههۆی ناكۆكییهقووڵ و بههێزهكانی مهزههبهكانی (شیعهو سونه‌) دابهش بوون بهسهر بهرهناكۆكهكانی ناوچهكهو دنیادا.

ئهمهسهرهڕای ئهو ناكۆكیهقووڵانهی ناو مهزههبهكان (سونهو سونه‌) و (شیعهو شیعه‌)  گشت سنورهكانی تێپهڕاندووهكهئهوهندهی تر عێراقی لهبهر یهك ههڵوهشاندووه‌.

شتێكیان نههێشتۆتهوهبهناوی یهكڕيزی عهرهبی عێراقی، تهنها شتێك كهلهسهرى كۆكن لاوازكردنی كوردو داگیركردنی خاكی كوردستانه، تهسك كردنهوهی مافهكانی گهلی كورد لهباشوری كوردستان، پێشێلكردنی مافهدهستورییهكان ،لهباربردنی ئهو مادانهی لهقازانجی كوردو خاكی كورداندا لهدهستوری عێراقدا هاتووه‌.

عێراقێك:

زیاتر له‌ (124) ملیار دۆلار قهرزاری دهرهوهیه، بۆ چهندین ساڵی تر سهروهت و سامانی ئهم وڵاتهبهتاڵان بفرۆشن قهرزیان پێ نادرێتهوه، ئهوهجگهلهو سودو فائیدهیهی دهچێتهسهر قهرزهكان و ئهو سودو فائیدهش كهلهكاتی دواكهوتنی قهرزهكان  دهچێتهسهر قهرزهكه، شكستهئابورییهكهش دوای ئهم پهتای (كوڕۆنا) ناسراو (كۆڤید 19) ئاكام و ئانجهماكانی ڕوونتر دهرئهكهون.

كار گهیشتۆتهئهوهی دهستكاری پارهی صندوقی خانهنشینی عێراق بكهن و بهناوی قهرزه‌‌وهتاڵانی بكهن.

عێراقێك:

داهاتی خاڵهگومركییهكی و فڕۆكهخانهكانی دابهش بوون بهسهر لایهن و كهسهبههێزهكانی ناو حزب و لایهنهكان، جگهلهوهی ههر لایهنێك میلیشیاو هێزی چهكداری تایبهت بهخۆی ههیه، خاڵهگومركییهكان لهدوای نیوهڕۆوهحكومهتی تیا نامێنێت و لهلایهن میلیشیای حزبهكانهوهكۆنترۆڵ دهكرێن و ئهنواع بازرگانی نامهشروع و قهدهغهكراوی تیا ئهكرێت.

عێراقێك:

زیاتر له‌ 15 ساڵهشهڕی ناوخۆ هێزی لهبهر بڕیوه، هیچ بوارێكی بۆ ئاشتهوایی نههێشتۆتهوه، كار گهیشتۆتهنزمترین ئاستی مرۆڤایهتی، كههیچ لایهنی شهڕكهرهكان دهستپارێزی لهژن و منداڵ ناكهن ،ههموو ئهو یاسایانهی تایبهت بهشهڕو جهنگهوهههمووی پێشێل كراوه، ناكۆكییهكان لهئاستێكی هێندهقووڵدایه، كهبوونهتهبهشێك لهململانێ سهربهرزیهكانی دنیاو ناوچهكهو شهڕی وهكالهتیان بۆ دهكهن، ههر جارهو لهژێر ناونیشان و ناوێكدا سهرههڵئهدات، كهدواییان (داعش)ه، ئهمهجگهلهو ماڵوێرانی وكوشت و بڕیهی بهسهر خهڵكی عێراقیان هێناو، بودجهیهكی زهبهلاحی سهدان ملیار دۆلاریان بۆ دانا، كهزیاتری ئهم بودجهیهچووهگیرفانی حزب و ملیشیاكانیانهوه، كهتاكو ئێستاش كۆتایی بهم شهڕهنههاتووه، كهئهمهش بارگرانییهكی تری ئابوورییهو بۆتههۆی داڕمانی ژێرخانی ئابووری و شتێكی نههێشتۆتهوهبهناوی زێرخانی ئابووری.

عێراقێك:

زۆربهی شارهكانی و خهڵكهكهی بێبهشن لهبچووكترین مافهسهرهتاییهكانی (ئاو، كارهبا، تهندروستی و پهروهردهو ئاوهدانی و هتد...)

وهههندێك شاری گهورهی لهناو خۆڵ و خاشاكی پیسیدا سیمای شاریان لهدهست داوه‌.

عێراقێك:

فهسادی و گهندهڵی و بهرتیل گهیشتۆتهلوتكهمهترسیدارهكانی ستاندهردهجیهانییهكان،  بێكاری و ههژاری لهلوتكهدایه‌.

عێراقێك:

كههیچ ئیرادهی چاكسازی و ڕیفۆرمی تیا نییهو نابێت، لهبهرژهوهندی حزب و كهسهبههێزهئاینییهكان، عێراقێك كهههموو جومگهههستیارهكانی ئیفلیج بووه‌. عێراقێكی بێ هێزو لاوازو بێ ئیرادهو بێ سیاده، هیچ دهورێكی كاریگهری نییهلههاوكێشهسیاسی و جیهانی و ناوچهییهكاندا.

ئهمانهش ئهو ڕاستیهئهسهلمێنن كهعێراق لهڕابردو لهئێستاداو لهداهاتووشدا ئارامی و یهكڕیزی و بهخۆیهوهنهبینیوهو نابینێ "ئهگهر كورد وازیان لێ بێنێ"!!؟

ئێراقێك:

كهزیاتر لهچهند مانگێكهلهبۆشاییهكی ئیداریدایهو نهیانتوانی بگهنهڕێگاچارهیهك و ڕێك بكهون لهسهر كاندیدێك بۆ سهرهك وهزیران، تا كار گهیشتهئهوهی لهلایهن هێزهگهورهكانهوهكاندیدێك فهرز بكرێت بهسهریانهوهبهبێ گوێدانهخواستو یستی ئهو خهڵكهبۆ چهندین مانگهلهخۆپیشدانداندان و ناڕهزایی بهردهوامه، ئێستاش چارهنووسی حكومهتهكهی كازمی دیار نییهبهكوێ دهگات،؟؟؟ بهڵام ئهوهڕوونهكهئهم حكومهتهش  لهحكومهتهكانی پێشوو باشتر نابێت و توانای چارهسهری ئێجگاری كێشهكانی نیه‌.

تهنها لهكاربهڕێكهرێك زیاتر هیچی ترى و لێ سهوز نابێت بۆ كوردو پێكهاتهكانی تری عێراق، بگرهدرێژهكراوهی  ههمان سیاسهتی ڕژێمهكانی پێشووتری عێراقن و هیچ لهستراتیج و فكریان گۆڕانیان بهسهردا نههاتووهلهسهر مافهڕهواكانمان، ئهگهر بۆشیان بلوێت  ههرێمی كوردستانیش داگیر دهكهنهوه،  چونكهداگیركاری و تهعریب فكرو ستراتیژیانه، ههروهكو چۆن ئێستاش  بهعهرهب كردنی ناوچهكوردییهكان بهردهوامهو لهناوچهكانی مادهی 140 دا داگیركردنهوهی كهركوك و بههێزی سهربازی پێچهوانهی دهستوری عێراق بوو.

ئهمهواقعی ئێستای عێراقهكهههندێ كهس و لایهن و حزبهدهسهڵاتدارهكانی ههرێم، لهبهر بهرژهوهندی خۆیان هیوایان لهسهر ههڵچنیوهو وهكو فریادڕهسێك سهیری ئهكهن.

بهلهبهرچاوگرتنی ئهو ڕاستیهكهههمیشهشۆڕشی كوردستانی باشور بۆ سهربهخۆیی ڕزگاری نیشتیمانی بووهنهك بۆ موچهو ههندێك پۆست و پلهو دهستكهوت بۆ كۆیلهحزبییهكانیان.

بهبێ لهبهرچاوگرتنی ئهو ڕاستیهكهههمیشهكورد لهو ڕۆژهوهی بهزۆر بهعێراقهوهلكێنراوهزهرهرمهندی گهورهبووه، بهدهست بهتاڵی لێی هاتۆتهدهرهوه، ههمیشهلهكاتی لاوازبوونیا ههندێك نهرمی نواندووهو بهرامبهر بهكوردو پاشان بههۆی هاوپهیمان و دۆستهكانیهوهتوانیویهتی هاوكێشهسیاسیهكان بهلای خۆیدا بشكێتهوهو بهزیان و ماڵوێرانی كورد تهواو بێت،  دیارهنمونهشمان زۆرن.

ئێستا كورد لهههموو كات زیاتر قورسایی و سهنگی سیاسی خۆی لهعێراق و بهغدا لهدهست داوه، بههۆی ئهو ههموو ناكۆكی و ناتهباییهلهنێوان دهسهڵاتدارانی ههرێمدایه، خزبهكان و نوێنهرهكانیان  خراپترین ڕۆڵیان  ههیهئهتوانین بڵێین بههیچ شێوهیهك تهمسیلی بهرژهوهندی كورد ناكهن لهبهغدا، لهخو ههڵخهڵاتاندن و پاراستنی ههندێ بهرژهوهندی شهخسی ههندێك  لهبهرپرسهباڵاكانی حبزبهكانیان هیچی تر نین.

ئهم ڕووداوانهی دوایی مهبهست له‌ (دانوستانی) ههرێم و بهغدایه، ئهو ڕاستیهمان بۆ ئهسهلمێنێكهنوێنهرانی (پهرلهمانتاران) دهسهڵاتی ههرێم ئهوهندهی خهریكی پاڕانهوهو تكابوون بۆ دانانی وهزیرێكی حزبی بۆیان لهو جێگایانهی خۆیان دهیانویست لهحكومهتهنوێكهی كازمیدا، نهك ههر باسی مهسهلهچارهنووسسازهكان نهكراوه، بهڵكو ههر لهبیرو فهرههنگیان نهماوه، ئهمهش لهبهر خاتری درێژهدان بهحوكم و دهسهڵاتی خۆیان لهههرێم كێشهسهرهكیهكانیان كردۆتهقوربانی لهپێناوی:

1-دانانی چهند وهزیرێك لهحكومهتهفاشلهنوێكهدا.

2-بچوك كردنهوهی ڕزگاری نیشتیمانی و سهربهخۆی كوردستان لهموچهدا، كهلهئهنجامی فهشهلی خۆیان، خۆیان و موچهخۆرانی ههرێمیان خستهئهم قهیرانهی ئێستاوه‌.

كهلهههردوو خاڵهكهوههیچ وهڵامێكی دڵنیاكهرهوهشیان دهست نهكهوت و بهدهستی بهتاڵ گهڕاونهتهوهو ڕاستیهكانیش لهكۆمهڵانی خهڵك دهشارنهوه‌.

ئێستا كورد لهههموو كات لاوازترو دۆڕاوترهلهبهغدا، بههیچ جۆرێك ناگهڕێتهوهدۆخی جارانی، كهبهبێ ڕهزامهندی ههرێم دهستیان بهئاودا نهدهكرد، بۆ تهشكیل كردنی حكومهت چهندین جار سهردانی ههولێر و سلێمانیان دهكرد، ئێستا ئهو عێراقهی كهپێشتر باسمان كرد لهچ دۆخێكدایهبێ گهڕانهوهبۆ كوردو نوێنهرهكانی لهبهغدا، ههموو كارێكی دهوڵهتی و پهرلهمانی بهزۆرینهو كهمینهبهڕێ دهكهن هیچ كێشهو گرفتێكی یاساییشیان نییه‌.

بۆیهئێستا كورد ڕێك گهڕاوهتهوهبۆ خاڵی سفر لهبهغدا لهقۆناغی پێش ڕووخانی ڕژێمی بهعسی عهرهبیدایه‌.

بۆیهمانهوهی كورد لهعێراقدا تهنها لهبهرژهوهندی گهندهڵ و گهندهڵكاران و درێژهدان دهبێ بهم دهسهڵاتهفاشیلهئێستای ههرێمی كوردستان بهڕێوهدهبات ،ههرگیز یاسا بهسهروهری نابینين، گهندهڵ نادرێتهدادگاو عهدالهتی كۆمهڵایهتی نایهتهدی، داهات شهفاف نابيت و پهرلهمان نوێنهری حزبهكان دهبێت و حزبهكان لهخزمهتی بنهماڵهكان دهبن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار