نرخى نه‌وتى خاو به‌رزده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان بۆ هه‌ر به‌رمیلێک گه‌یشتوه‌ته 35 دۆلار‌و 45 سه‌نت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئایارى 2020، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 35 دۆلار و 45سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 2.35% به‌رزبووه‌ته‌وه به‌راورد به دوێنێ چوارشه‌ممه.
هاوکات نرخی به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکیش به 32 دۆلار و 26 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت دواى ئه‌وه دێت 20ى نیسانى ئه‌مساڵ، نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا بۆ ناقس 37 سه‌نت له خوار سفره‌وه دابه‌زی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار