کامێرا جێگره‌کانى هاتوچۆ له سلێمانى ده‌خرێنه‌وه کار
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌ڕۆژانى داهاتودا کامێرا گه‌ڕۆکه‌کان ده‌خرێنه‌وه کار‌و ده‌شڵێت:" کامێرا جێگیره‌کانیش ده‌خه‌ینه‌وه کار".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئایارى 2020عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى به‌رادیۆى ترافیک ئێف ئێمى ڕاگه‌یاند:" پێش هاتنى کۆرۆنا به‌نیازبوین کامێرا جێگیره‌کان بخه‌نه‌وه کار، به‌ڵام به‌هۆى ڕاگرتنى ده‌وامه‌وه دوامانخستۆتووه بۆ دواى جه‌ژن ، له‌هه‌وڵداین ڕه‌زامه‌ندى وه‌ربگرین‌و له‌داهاتویه‌کى نزیکدا ده‌یخه‌ینه‌وه کار".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ژماره‌ى کامێرا جێگیره‌کان 21 کامێرایه‌و راسته‌وخۆ به‌ستراونه‌ته‌وه به کاره‌باى نیشتمانییه‌وه.
هاوکات، عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر راشیگه‌یاند:" ده‌بێت ڕۆژانه کارمه‌ندانى هاتوچۆ داتاى کامێرا‌کان به‌یٔامێرێکى گوازه‌ره‌وه‌ى یٔه‌لیکترۆنى بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هاتوچۆ، به‌ڵام چاره‌سه‌رى یٔه‌و گرفته‌ش هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى داواى له شۆفێران کرد پابه‌ند بن به رێنماییه‌کانى هاتوچۆوه‌و وتى:" پێمان خۆش نییه به‌هۆى ڕوداوى هاتوچۆوه، هیچ ماڵێک پرسه بگێڕێت، یان شۆفێرێک زیان به‌هاوڵاتیانى تر بگه‌یه‌نێت".