عێراق ئه‌مڕۆ زۆرترین ئامارى تووشبوانى کۆرۆناى راگه‌یاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا، 322 حاڵه‌تى نوێى توشبون به کۆرۆنا تۆمارکراوه که زۆرترین رێژه‌ى توشبوونى رۆژانه‌یه به‌و ڤایرۆسه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق رایگه‌یاند، پێنج هه‌زار و 104 پشکنینى کۆرۆنا له ماوه‌ى 24 کاژێرى رابردودا ئه‌نجامدراون و ئه‌نجامى پشکنینى 322 که‌سیان پۆزه‌تیڤ، بوون به‌جۆرێک ته‌نها له به‌غدا 224 توشبو تۆمار کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه 61 حاڵه‌تى دیکه‌ى له که‌ربه‌لا، بابل، واست، موسه‌نا، زیقار، میسان، به‌سره، سه‌لاحه‌ددین، نه‌جه‌ف، دیوانیه و که‌رکوک بوون و 37 توشبوى دیکه‌ى له پارێزگاکانى سلێمانى هه‌ولێر بوون، پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم راگه‌یه‌نرابوو.
هاوکات، به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق، 67 توشبووى کۆرۆناش چاکبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چوار که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه که هه‌موویان له به‌غدا بوون.
ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که ئێستا دوو هه‌زار و 307 توشبو له نه‌خۆشخانه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانن.