پۆلیسى سلێمانى: بکوژى ئه‌و گه‌نجه‌مان ده‌ستگیرکرد له‌سه‌ر ره‌ماش لێدان کوژرابوو
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئاشکرایکرد: بکوژى گه‌نجه‌که‌ى نزیک پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى شارى دایک که له‌سه‌ر ره‌ماش لێدان کوژرابوو ده‌ستگیرکراوه".
عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلیمانى ڕایگه‌یاند:"بکوژى ئه‌و گه‌نجه‌ى 26ى ئه‌م مانگه له‌نزیک پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى شارى دایک له‌سلێمانى کوژرا، ده‌ستگیرکرا و له‌لاى ھێزه‌کانى پۆلیس راگیراوه".
رۆژى 27ى ئایار نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاندبوو، دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک گه‌نج بۆ کاتبه‌سه‌ربردن له ده‌باشان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌کاتى رۆشتنه‌وه‌یان ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تۆیۆتا لاندکرۆزه‌ر ده‌ست ده‌شکێنێته سه‌ر ئۆتۆمبێلى ئه‌و گه‌نجانه و ئه‌وانیش چه‌ند ره‌ماشێکى بۆ لێده‌ده‌ن و دواتر ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و له‌ناو ئۆتۆمبێله لاندکرۆزه‌ره‌که‌وه ته‌قه ده‌کرێت و یه‌کێک له گه‌نجه‌کان فیشه‌کێکى به‌رده‌که‌وێت و تا ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستده‌دات.