6 توشبووى نوێى کۆرۆنا له سلێمانى تۆمارکرا
                        
                    5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، تووشبووەکان لە پێنج پیاوی تەمەن 51 و 45 و 44 و 39 و 38 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 63 ساڵ پێکهاتوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها یەك لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                         
                            بابهتی پهیوهندیدار  
                        
                    
                    
                     
                    
            
                
 
                        
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                        
                        
                        
                        
                        