پارێزگارى سلێمانی بریاریدا؛ سبه‌ینێ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێت
وه‌زیرى ناوخۆ‌و پارێزگارى سلێمانى لێدوانى پێچه‌وانه‌ى یه‌کتر ده‌ده‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند له کاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 3ى حوزه‌یران "سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کان ده‌کرێته‌وه و ژیان ئاسایى ده‌که‌نه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى ڕاگه‌یاند، جگه له ئاسایکردنه‌وه‌ى ژیان له‌دواى ئه‌و 72 کاتژمێره‌ى دانرابوو بۆ مه‌رزى باشماخ دواى ئه‌و واده‌یه مه‌رزه‌که ده‌کرێته‌وه.
پێشتر ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر ئیجراته‌کان چڕنه‌که‌ینه‌وه، ژماره‌ى مردن به‌شێوه‌یه‌ک زیاد ده‌کات راگه‌یاندن فریاى بڵاوکردنه‌وه‌ى ھه‌واڵه‌کان ناکه‌وین".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار