‌نێچیرڤان بارزانی: دۆخه‌که‌ وا ده‌خوازێت حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککبکه‌ون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت، دۆخی وڵات وا ده‌خوازێت کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و حکومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ربکرێن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى حوزه‌یرانى 2020 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ جه‌یمس سۆرنتن، کونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر کۆبوه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی کۆبونه‌وه‌که‌، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه‌، دۆخی وڵات ده‌خوازێت کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ربکرێن‌و هیوای خواست له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مسته‌فا کازمی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر.

هه‌روه‌ها له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌، به‌رنامه‌ی کاری حکومه‌تی عێراق‌و جه‌ختکردنه‌وه‌ی هه‌ردولا‌ له‌پشتگیری بۆ سه‌رۆکوه‌زیران، کازمی. دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاکسازییو چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بووه‌.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار