کازمى مژده‌یه‌ک ده‌داته فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دڵنیا ده‌کاته‌وه له مووچه‌کانیان و رایگه‌یاند که بڕینى مووچه ته‌نها سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که و پله باڵاکان ده‌گرێته‌وه.
عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى حوزه‌یران مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى وه‌زیرانى له تویتێکیدا به زمانى کوردى نوسیویه‌تى: "فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و مووچه‌خۆرانى چاودێریى کۆمه‌ڵایه‌تى دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که لێبڕینى مووچه ئه‌وان ناگرێته‌وه و رێگه‌ناده‌ین چاره‌سه‌ره‌کان بۆ قه‌یرانى دارایى له‌سه‌ر حسابى فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن داهاتى سنووردار بێت".
مسته‌فا کازمى ئه‌وه‌شى نوسیووه که" بڕیارى ئێمه ئه‌وه‌یه مووچه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و پله تایبه‌ته‌کان و پله باڵاکان که‌مبکه‌ینه‌وه، دوو مووچه و خاوه‌ن مووچه‌ى وه‌همیش رابگرین".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار