به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر: تووشبوویه‌کى دیکه‌ى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر رایگه‌یاند، شه‌ش تووشبووى کۆرۆنا له هه‌ولێر به تووندى ڤایرۆسى کۆرۆنایان گرتبووه‌و ئه‌مڕۆ یه‌کێک له‌وانه گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى حوزه‌یرانى 2020 دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌وداى 19ى ئایاره‌وه ژماره‌یه‌کى زۆر له هه‌ڵگرانى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکرا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و تووشبووه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه پێویستى به ئۆکسجینى به‌رده‌وام هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌کى قورس ڤایرۆسه‌که‌ى گرتبوو، گورچیله‌کانى له‌کارکه‌وتبوون و له‌ژێر چاودێریى ورد و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردا بووه".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى ئه‌و تووشبووه ده‌ڵێت، ته‌مه‌نى 70 ساڵه، دانیشتووى شارۆچکه‌ى عه‌ینکاوه‌یه له پارێزگاى هه‌ولێر و له 25ـى 5 خه‌وێندرابوو. دواى هه‌شت رۆژ مانه‌وه له به‌شى چاودێریى چڕ، گیانى له‌ده‌ستدا.
تا ئێستا له هه‌رێمى کوردستاندا 11 که‌س به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌ى تووشبوان 748 که‌سه‌و 434 که‌سیان چاره‌سه‌ر کراون و گه‌رونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.