پارێزگاى هه‌ولێر هاوشێوه‌ى سلێمانى بریاریدا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکرد و له سبه‌ینێ کاتژمێر (6)ى ئێواره بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌ناو شاره‌کان کۆتایى پێده‌هێندرێت.
راگه‌یه‌ندراوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر:
ڕاگه‌یندراوێک له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێره‌وه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2020.6.2، به‌سه‌رپه‌رشتى د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجامدا، کۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیار و ڕاسپاردانه‌ى خواره‌وه:- یه‌که‌م/ به‌ناوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، به پێویستى ده‌زانین سوپاس و ستایشى خۆمان ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بکه‌ین، که به‌هه‌ق نموونه‌یه‌کى جوان و شارستانیان له پابه‌ندبوون به بڕیار و ڕێنماییه‌کانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوو چۆ نیشاندا و ئێمه‌یان سه‌ربه‌رز کرد. دووه‌م/ دواى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ى که ئه‌مرۆ له دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى ته‌ندروستى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م پارێزگاره‌کانى هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیارانى یه‌که ئیدارییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاکان ئه‌نجامدرا، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى و ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتییان بڕیاردرا له سبه‌ى 2020.6.3 کاتژمێر (6)ى ئێواره بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌ناو شاره‌کان کۆتایى پێبهێنرێت. سێیه‌م/ سه‌رجه‌م دوکان و بازاێ و ئه‌و شوێنانه‌ى که پێشتر بۆ خزمه‌تى هاوڵاتییان کرابوونه‌وه ده‌کرێنه‌وه به مه‌رجى جێ به‌جێ کردنى ڕێنامایى خۆپارێزى ته‌ندروستى وورد که بۆ هه‌ر سێکته‌رێک کۆمیته و لێژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند له‌لایه‌ن فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان بۆ به‌دوا داچوون و چاودێریکردن و جێ به‌جێ کردنى ئه‌و ڕێنماییانه پێکهێنراوه، بۆیه داواکارین هه‌موو هاوڵاتییان و ئه‌و شوێنانه‌شى که کارده‌که‌ن پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا، هه‌ر شوێنێک پابه‌ند نه‌بێت ڕێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. چوراه‌م/ ڕاگرتنى هاتوو چۆ به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واو له نێوان سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێم و پارێزگاکانى تر‌ى عێراق، به‌پێى خاڵى یه‌که‌مى به‌یانى ژماره(38)ى ساڵى 2020ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، تا کاتژمێر (12)ى شه‌وى 2020.6.6، به‌داخراوى ده‌مێنێته‌وه. پێنجه‌م/ هاوڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، هه‌موو تواناى خۆمان له‌پێناوى پاراستن و پارێزگاریکردنیان خستۆته‌گه‌ڕ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کیش له هه‌وڵه‌کانمان بۆ خۆپارێزى و پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى و به‌دوورگرتنى هاوڵاتیانمان له ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌رده‌وامین، ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌و قۆناغه‌دا مه‌ترسیداره و له ته‌شه‌نکردن دایه و سه‌رچاوه‌ى تهشهنهکردنهکهشى نادیاره، تووشبوانى ئه‌م دوایه‌ش به‌م ڤایرۆسه حاڵهتهکانییان ناجێگیره و سه‌رچاوه‌ى توشبونییان نادیاره، به‌داخه‌وه‌ش له‌شاره‌که‌ماندا به‌و هۆیه‌وه دوو هاوڵاتى گیانییان له ده‌ستدا، بۆیه داواکارین و تکا له هاوڵاتیانى شاره‌که‌مان ده‌که‌ین پابه‌ندى بڕیار و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا بن و زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن و خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان و ده‌ستکێش و ده‌مامک ببه‌ستن، له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى شاره‌که‌مان و سه‌لامه‌تى هاوڵاتییانی. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر 2020.6.2
