په‌رله‌مانتارێک: زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتارانى عێراق تووشى کۆرۆنا بوون
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر دانیشتنى په‌رله‌مانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستى پێکردو په‌رله‌مانتارێکى ره‌وتى حیکمه ده‌ڵێت:" زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتارانى عێراق تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى حوزه‌یرانى 2020 کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستى پێ‌کرد.
ئه‌سعه‌د مورشدی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى ره‌وتى حیکمه بۆ میدیاکانى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که" زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتارانى عێراق به‌خۆیان و خێزان و پاسه‌وانه‌کانیانه‌وه تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون".
مورشدی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ڕه‌خنه‌ى له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق گرت و به دانیشتنێکى نا پێویست وه‌سفیکرد.
هاوکات، عوسمان غانمی، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ڕایگه‌یاند، ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کى فراوان و ئاشکرا له عێراق بڵاوبوه‌ته‌وه و پێویسته ھاووڵاتیان خۆیانى بۆ ئاماده بکه‌ن.
وتیشی، کۆرۆنا چه‌ند مانگێک به‌رده‌وام ده‌بێ و پلانى خۆیان بۆ خۆگونجان له‌گه‌ڵیدا ھه‌یه.