وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم: هه‌رکات پاره‌مان له به‌رده‌ست بێت موچه دابه‌شده‌که‌ین
"موچه‌ى پله باڵاکان که‌مده‌که‌ینه‌وه‌و دادپه‌روه‌رى جێبه‌جێ ده‌که‌ین"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" موچه‌ى پله‌باڵا و تایبه‌ته‌کان که‌مده‌که‌ینه‌وه" و وتی" تا ئێستا دیار نییه که ى ده‌ست به دابه‌شکردنى ده‌که‌ین، هه‌رکات پاره‌مان له به‌رده‌ست بێت موچه دابه‌شده‌که‌ین".
که‌مێک پێش ئێستا، جوتیار عادل، وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" سه‌رجه‌م مووچه‌ى پله باڵا و تایبه‌ته‌کان که‌مده‌کرێنه‌وه و دادپه‌روه‌رى به‌دى ده‌هێنین له‌نێوان به‌رزترین مووچه و نزمترین مووچه".
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان لیژنه‌یان پێکهێناوه بۆ جێبه‌جێ کردنى یاساى چاکسازى و جێبه‌جێى ده‌که‌ن".
ده‌رباره‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى شوباتى ساڵى 2020 وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم وتی" تا ئێستا دیار نییه که ده‌ست به دابه‌شکردنى ده‌که‌ین، هه‌رکات پاره‌مان له به‌رده‌ست بێت موچه دابه‌شده‌که‌ین".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌پێى تواناى دارایى حکومه‌ت قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانانه ده‌که‌نه‌وه که به هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه به‌ر هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان که‌وتووه.