48 که‌سى دیکه له سلێمانى وه‌ک تووشبووى کۆرۆنا تۆمارکرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند 35 که‌سى دیکه له پارێزگاى سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى حوزه‌یرانى 2020 له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا هاتووه، له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 48 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران، 23 پیاو و23 ژن و دوو منداڵ.
هه‌روه‌ها روونیشیکرده‌وه که هه‌شت له تووشبووان به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، 40 تووشبوو نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه.
یه‌ک تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى بازیان
یه‌ک تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت
یه‌ک تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى سیدسادق
یه‌ک دانیشتووى شارى که‌رکوک
44 تووشبوو دانیشتووى ناو شارى سلێمانی
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی
3 حوزه‌یران 2020