قه‌ره‌یلان: پلانى تورکیا دژى هه‌موو گه‌لى کورده و ئه‌گه‌ر په‌که‌که و یه‌کێتیش لاواز بن، ئه‌وا سه‌ره‌ى پارتیش دێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لێپرسراوێکى باڵاى پارتى کرێکارانى کوردستان رایگه‌یاند میتى تورکیا به ئاره‌زووى خۆى له باشوورى کوردستان جموجۆڵ ده‌کات و ده‌شڵێت:" پلانى تورکیا دژى هه‌موو گه‌لى کورده و ئه‌گه‌ر په‌که‌که و یه‌کێتیش لاواز بن، ئه‌وا سه‌ره‌ى پارتیش دێت"
موراد قه‌ره‌یڵان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که له دیدارێکى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرکدا باسى له پلانه‌کانى تورکیا کرد له دژى گه‌لى کورد و رایگه‌یاند ده‌وڵه‌تى تورکیا دان به بوونى کورددا نانێت وه‌کو میلله‌تێک، به‌ڵکو هه‌ر وه‌کو کۆمه‌ڵێک خێڵ ته‌ماشاى کورد ده‌کات.
روونیشیکرده‌وه که تورکیا خه‌ونى ئه‌وه‌ى هه‌یه ببێته ده‌وڵه‌تێکى زلهێز له ناوچه‌که‌دا و ئه‌و بۆچوونه‌ى که ده‌وترێت گوایه تورکیا به هۆى په‌که‌که‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر باشوورى کوردستان هه‌ڵه‌یه، وتى:" په‌که‌که له ئیدلبى سوریا و لیبیادا نییه، به‌ڵام تورکیا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌و شوێنانه‌ش به هێز بکات".
هه‌روه‌ها قه‌ره‌یلان جه‌حتى له‌وه‌شکرده‌وه که " میتى تورکیا به ویستى خۆى له هه‌رێمى کوردستاندا هاتووچۆ ده‌کات، حکومه‌تى هه‌رێمیش نه‌ک رێگرییان لێ ناکات، به‌ڵکو کارئاسانیشیان بۆ ده‌کات".
قه‌ره‌یڵان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تورکیا بۆ قایمکردنى پێگه‌ى خۆى له باشوورى کوردستان ده‌ینێت هى ئه‌وه نییه که بیه‌وێت چه‌ند ساڵێک له‌م ناوچه‌یه‌دا بێت و بۆ نمونه‌ش ناوچه‌ى لێلکانى له پارێزگاى دهۆک گرتووه و رێگه‌ى بۆ راده‌کێشێت.
هاوکات، موراد قه‌ره‌یڵان ره‌خنه‌شى له سیاسه‌ته‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان گرت که کارئاسانى بۆ جموجوڵه‌کانى سوپاى تورکیا ده‌کات له باشوورى کوردستان و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى پارتى پێیانوابێت به لاوازبوونى په‌که‌که یان یه‌کێتی، رێگه‌ى ئه‌وان به‌رفراوان ده‌بێت، ئه‌وا زۆر به هه‌ڵه‌دا چوون، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان لاواز بن، ئه‌وا سه‌ره‌ى پارتیش دێت".