وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى: 200 قه‌ره‌وێڵه‌مان ئاماده‌یه‌ بۆ توشبوانى توندى کۆرۆنا

"به‌پێى داتاکان له‌ 10هه‌زار بۆ 15هه‌زار که‌س گریمانه‌ى ئه‌وه‌ ده‌کرێت 200توشبویان پێویستى به‌ هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردبێت"

2020-06-04 08:25:01



شاناز حه‌سه‌ن

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى  رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له‌ 500حاڵه‌تیش 200که‌سیان پێویستیان به‌ هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد بێت، ئه‌وا لۆد دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌ 10هه‌زار حاڵه‌تیش که‌ ته‌ندروستى هه‌مویان جێگیر بن  لۆد له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد دروست نابێت، بۆیه‌ ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر ژماره‌ى توندى حاڵه‌ته‌کان و ده‌ڵێت" 200 بێدمان ئاماده‌یه‌ بۆ حاڵه‌تى توندى توشبوو له‌ هه‌رێمى کوردستان".

محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" به‌دیاریکراوى 10هه‌زار نا، چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ 500حاڵه‌تیش 200که‌سیان پێویستیان به‌ هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد بێت، ئه‌وا لۆد دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌ 10هه‌زار حاڵه‌تیش که‌ ته‌ندروستى هه‌مویان جێگیر بن  لۆد له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد دروست نابێت، ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر توندى حاڵه‌ته‌کان، به‌ڵام ده‌کرێت به‌پێى داتا کان له‌ 10هه‌زار بۆ 15هه‌زار که‌س گریمانه‌ى ئه‌وه‌ ده‌کرێت 200توشبویان پێویستى به‌ هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردبێت که‌ له‌ئێستادا ئێمه‌ 200 بێدمان بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌".

باس له‌وه‌ده‌کرێت هه‌رێمى کوردستان تواناى وه‌رگرتنى 10هه‌زار توشبووى ڤاییرۆسى کۆرۆناى هه‌یه‌، که‌له‌ئێستادا 905توشبوو هه‌یه‌.

محه‌مه‌د قادر وتى:" شکاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ زۆر کاریگه‌رى نابێت ئه‌گه‌ر بێتوو له‌سه‌ر ئاستى تاکه‌که‌سى رێنماییه‌کان جێبه‌جێبکرێت و له‌ئێستادا رێنمایى تاکه‌که‌سى و کاریگه‌ریه‌کانى زۆر زیاتره‌ له‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ  چونکه‌ له‌کاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا که‌ هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بن مه‌ترسیه‌که‌ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت".

ناوبراو مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى بۆ ئه‌وه‌ گه‌رانه‌وه‌ که‌ له‌ئێستادا ئه‌وانه‌ى تووش ده‌بن له‌ناو کۆمه‌ڵگادان" هیوادارین دۆخه‌که‌ له‌ کۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى کردووه‌ که‌ هاوڵاتیان پێویسته‌ پابه‌ندى رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان بن".

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد له‌ئێستا هیچ که‌موکوریه‌کیان بۆ ئامێر و که‌ره‌سته‌ى پزیشکى و ده‌رمان و کارمه‌ند و پزیشکدا نیه‌ ووتى " بۆ ئه‌و ژمارانه‌ى ئێستا، به‌ڵام که‌ هاتوو ژماره‌کان چه‌ند هێند زیاتر بون بێگومان کێشه‌ دروست ده‌بن".

له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستان 905 توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوه‌ و 441  نه‌خۆش چاکبونه‌ته‌وه‌ و تائێستا 15 حاڵه‌تى گیانله‌ه‌دستدان تۆمارکراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار