77 که‌سى دیکه له پارێزگاى سلێمانى وه‌ک تووشبوى کۆرۆنا تۆمارکرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى کرد که 77 که‌سى دیکه له پارێزگاى سلێمانى وه‌ک تووشبوى کۆرۆنا تۆمار کرا.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 4ى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 77 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران.
تووشبووه‌کان پێ:هاتوون له چل پیاو و بیست و پێنج ئافره‌ت و سێ کچى گه‌نج و سێ کوڕى گه‌نچ و شه‌ش منداڵ.
له‌و 77 که‌سه ته‌نها 21 که‌سیان به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون و په‌نجا و شه‌ش تووشبووه‌که‌ى دیکه نیشانه‌یان هه‌یه.
پێنج تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچاماڵ.
پێنج تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى پێنجوین.
یه‌ک تووشبوو دانیشتووى کۆمه‌ڵگه‌ى باریکه سه‌ر به ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت.
شه‌ست و شه‌ش تووشبوو دانیشتووى ناو شارى سلێمانین.