په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى بۆ مه‌سرور بارزانى: بچۆ بۆ به‌غدا و نه‌وتیان ته‌سلیم بکه‌و له‌گه‌ڵیاندا رێکبکه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق داوا له مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌کات خۆى بچێته به‌غدا بۆ رێکه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌ردوولا.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراکسیۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند، "له‌باره‌ى هه‌مو کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان، پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم پێش ئاماده‌کردنى پڕۆژه یاسایى بودجه‌ى دارایى ئه‌مساڵ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ده‌شڵێت:" پێویسته وه‌فدى هه‌رێم له‌لایه‌ن که‌سى بڕیارده‌ر وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى بکرێت له کۆبونه‌وه‌کانى داهاتوى له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى په‌له بکات له‌ئه‌نجامدانى ڕێکه‌وتن و ڕزگارکردنى دۆخى هه‌رێم له قه‌یرانى دارایى چاوه‌ڕوانکراو".
ده‌رباره‌ى پرسى پرۆژه بودجه‌ى 2020 ى عێراق به‌پێویستى داده‌نێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جیاواز له‌ساڵانى رابردو مامه‌ڵه بکات، به‌برواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى باردۆخى دارایى له ته‌واوى وڵات رو له قه‌یرانه و به‌تایبه‌ت هه‌رێمى کوردستان که قه‌رزێکى زۆرى له‌سه‌ره و پێویسته هه‌رێم له ڕێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا واقعیانه مامه‌ڵه بکات، "نه‌وت و داهاته‌کانى تر ڕاده‌ستى به‌غدا بکات بۆئه‌وه‌ى به‌شێکى دیاریکراو وه‌ک پێشتر که 17% بو بۆ هه‌رێمى کوردستان دیارى بکرێت".
هاوکات، رێزان شێخ دلێر ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه کێشه‌کانى هه‌رێم ته‌نها موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نیه، به‌ڵکو بودجه‌ى پێشمه‌رگه و وه‌به‌رهێنان و په‌رپێدانى پارێزگاکان و خه‌رجیه‌کانى دیکه‌شه.