هه‌سه‌ده له رۆژئاڤاو سنوره‌کان ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانى ده‌ستپێکرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات رایگه‌یاند، به ئامانجى پاکردنه‌وه‌ى ناوچه سنورییه‌کان له چه‌کدارانى داعش، هێزه‌کانیان به پشتیوانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئۆپه‌راسیۆنێک له‌ناوچه بیابانییه‌کان له‌سنورى سوریا-عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020 فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه "ئۆپه‌راسیۆنى پاکردنه‌وه‌ى ناوچه سنورییه‌کان به درێژایى روبارى خابور له‌سنورى سوریا-عێراق به ئاگادارى سوپاى عێراق و به پشتیوانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا به‌دیهێنانى ئامانجه‌که‌ى گرنگه‌که‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت".
له هه‌ردوو پارێزگاى حه‌سه‌که و دێره‌زور هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات هه‌ڵمه‌تى پاککردنه‌وه‌ى ناوچه‌کان و ده‌ستگیرکردنى ئه‌ندامانى رێکخراوى داعشیان ده‌ستپێکردووه.
هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه تا ته‌واوکردنى پاکردنه‌وه‌ى ناوچه‌کان و له‌ناوبردنى داعش کۆڵ ناده‌ن.
هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له رۆژئاڤاى کوردستان زیاتر له 11 هه‌زار شه‌هیدان له‌پێناو رزگارکردنى خاکى رۆژئاڤادا داوه‌و هه‌زاران که‌سى دیکه برینداربوون.