حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکرد
حکومه‌ت له‌سه‌دا 15% له وانه خۆشده‌بێت که پێشینه‌کانیان وه‌رگرتووه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا، چه‌ندین بڕیارى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان ده‌رکرد له به‌شێکیدا لێخۆشبونى پێشینه‌کانه به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 15% به‌و مه‌رجه‌ى هاوڵاتیان تا 15ى ته‌موز واتا تا 40 رۆژى دیکه کۆى پاره‌که بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حکومه‌ت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاندراوێکى ده‌رکردووه‌و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بڕیاردرا داشکاندنى رێژه‌ى 15% له کرێى ئاو‌و کاره‌باو ئه‌و پێشینانه‌ى حکومه‌ت بکرێت بکرێت، که له‌لاى هاووڵاتییانه وه‌ک پێشینه‌کانى خانووبه‌ره‌و هاوسه‌رگیریى و قه‌رزى بچووک و پێشینه‌کانى بانکى کشتوکاڵى و پڕۆژه‌کانى پیشه‌سازى و گه‌شتیاری.
ده‌قى راگه‌یاندراوه‌که:
بڕیــــاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیــــران
ژماره (٥١) له ٥ ى ئایار ٢٠٢٠
پشتبه‌ست به ئه‌حکامـى مادده‌ى (هه‌شته‌م) له یاساى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمـى کوردستان ژماره (3)ى ساڵى 1992 هه‌موارکراو، و له پێناوى سووککردنى بار و گوزه‌رانى ئه‌وانه‌ى به هۆى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا زیانمه‌ند بوون، و له‌به‌ر ڕۆشـــــنایى کۆنووسـى کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره (27) له 5/5/2020، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا به:
1. لێخۆشبوو‌ن له کرێى کرێچى موڵکه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى یان پیشه‌سازى یان کشتوکاڵى یان هه‌ر مه‌به‌ستێکى دیکه، بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى که نه‌یتوانیووه به شێوه‌ى ئاسایى به‌کارى بهێنێت به‌هۆى داخستن به‌پێـى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزیى له ڤایرۆسى کۆرۆنا یان قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ.
2. به‌خشینى هاووڵاتییان له دواکه‌وتنى پێبژاردن که که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆیان له ئه‌نجامى پابه‌ندنه‌بوونى یاساییان به‌رامبه‌ر به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌گه‌ر واده‌ى پابه‌ندبوونه‌که‌یان که‌وتبێته ئه‌و ماوه‌یه‌ى که بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى تێدا دراوه، وه‌ک ڕێکاریى خۆپارێزیی.
3. دواخستنى وه‌رگرتنه‌وه‌ى بڕى گوژمه‌ى سه‌ر هاووڵاتییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى دامه‌زراوه حکومى و شاره‌وانییه‌کان له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ به بێ ئه‌ژمارکردنى هیچ سوود و پێبژاردنێکى دواکه‌وتن بۆ ئه‌و ماوه‌یه.
4. له‌سه‌ر وه‌زیرى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى پێویسته رێکارى یاسایى پێویست بگرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به کرێچى موڵکه‌کانى ئه‌وقاف له‌ژێر رۆشنایى بڕگه‌کانى ئه‌م بڕیاره‌دا.
5. بڕى (١٥٪) له سه‌دا پازده داده‌شکێندرێت له‌و بڕه پاره‌یه‌ى که کرێچى ده‌یدات له کرێى ئاو و کاره‌با که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى قه‌رزدار پێش ده‌رچوونى ئه‌م بڕیاره، ئه‌م داشکاندنه به‌رده‌وام ده‌بێت تاکو 15/6/2020.
6. پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌کانى باج ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و ماوه‌کانى داخستنى شوێنه بازرگانى و پیشه‌سازى و پیشه تایبه‌ته‌کان و هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانى دیکه که ده‌که‌ونه ژێر بارى باجى داهات، هه‌ژمار نه‌که‌ن وه‌ک ماوه‌ى چالاکى بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهات که ده‌که‌ونه ژێربارى وه‌رگرتنى باج به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه.
7.داشکاندنى ڕێژه‌ى 15% له سه‌دا پازده له‌و پێشینانه‌ى حکومه‌ت که له‌لاى هاووڵاتییانه وه‌ک (پێشینه‌ى خانووبه‌ره و پێشینه‌ى هاوسه‌رگیـریى و قه‌رزى بچووک و پێشینه‌کانى بانکى کشتوکاڵى و پێشینه‌ى پڕۆژه‌کانى پیشه‌سازى و گه‌شتیاری) به مه‌رجێک هاووڵاتییان ئاماده بن تا ڕۆژى ١٥ى ته‌مموزى ٢٠٢٠ ته‌واوى بڕى پێشینه‌کان بۆ حکومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه، و ئه‌م بڕگه‌یه قه‌رزه بازرگانییه‌کان ناگرێته‌وه که به کۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر و وه‌به‌رهێنه‌ران دراون وه‌ک ئاسانکاریى بانکى له‌لایه‌ن بانکه بازرگانییه‌کانه‌وه
8. وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌که‌ن.