نێچیرڤان بارزانی: پابه‌ندى خۆمان بۆ کوردستانێکى سه‌وزتر و پاکتر دووپاتده‌که‌ینه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆكی هەرێمی كوردستان  رایگەیاند، پابەندی خۆیان بۆ كوردستانێكی سەوزتر و پاككتر، هەروەها بۆ هەسارەیەكی لە بارتر دووپات دەكەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئه‌مرۆ هه‌ینى، 5حوزه‌یرانى2020 که‌ رۆژى جیخانى ژینگه‌یه‌ له‌  تویتێكیدا نووسیویەتی ' لە رۆژی جیهانی ژینگە، پابەندی خۆمان بۆ كوردستانێكی سەوزتر و پاككتر، هەروەها بۆ هەسارەیەكی لە بارتر دووپات دەكەینه‌وه‌".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، پاراستنی سروشت، بەشێكی سەرەكییە لە گژداچوونەوەی ئەو هۆكارانەی زیان بە ژینگە دەگەیەنن، لە نێویاندا پیسبوونی هەوا.

ئەمڕۆ 5ی حوزەیران لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە وەك رۆژی جیهانی ژینگە ناسێندراوە و ساڵانە لەم رۆژەدا چەندین چالاكی ژینگەیی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵابوونەوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاكییە ژینگییەكان راگیراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار