پاپۆڕێكی ئێرانی ژێر ئاو كه‌وت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگەیاند پاپۆڕێكی بازرگانی ئێرانی له سنووره ئاوییه‌كان كه به‌ڕێوه‌بووه بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و كه‌لوپه‌لی بیناسازی ژێر ئاو كه‌وت و تا ئێستا چوار ئه‌ندامی تیمی ده‌ریاوانی رزگار كراون و ته‌رمێكیش ده‌رهێنراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، 5حوزه‌یرانى2020 له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند "شه‌وی رابردوو پاپۆڕێكی بازرگانی ئێرانی به ناوی به‌هبه‌هان له نزیك به‌نده‌ری خۆر عه‌بدوڵا ژێر ئاو كه‌وت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانیان به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه چوون بۆ رزگاركردنی تیمی ده‌ریاوانی پاپۆڕه ئێرانییه‌كه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "هۆكاری ژێرئاوكه‌وتنی پاپۆڕه‌كه نه‌زانراوه و به‌هۆی بچووكی پاپۆڕه‌كه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌تی ده‌ریاوانی دروست ناكات".
راشیگه‌یاند كه پاپۆره‌كه به‌ڕێوه‌بووه بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و كه‌لوپه‌لی بیناسازی تێدابووه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد كه تا ئێستا چوار ئه‌ندامی تیمی ده‌ریاوانی پاپۆڕه‌كه رزگاركراون و ته‌رمێكیش ده‌رهێنراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانی تردا به‌رده‌وامه.