دیندار زێبارى: که‌مپى مه‌خمور بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى به‌کارده‌هێنرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسى لیژنه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: که‌مپى مه‌خمور که ئاواره‌کانى باکورى کوردستان له خۆده‌گرێت، "بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى و سیاسى به‌کارده‌هێندرێت".
که‌مپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور که ئاواره‌کانى باکورى کوردستانى تێدا نیشته‌جێن، له‌دواى شه‌ڕى داعش که‌وتۆته ژێر ده‌ستى حکومه‌تى عێراق، به‌ڵام له‌دواى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردو دیپلۆماتکارێکى تورک له چێشتخانه‌یه‌کى شارى هه‌ولێر کوژرا، له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه رێگه به هاتوچۆى دانیشتوانى که‌مپه‌که بۆ ناو هه‌ولێر نادرێت.
که‌مپه‌که، ناوبه‌ناو له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیاوه بۆردومان ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش به بیانووى بونى گه‌ریلاکانى په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه.
دیندار زێباری، به‌رپرسى لیژنه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ماڵپه‌ڕى ره‌سمى پارتى راگه‌یاند:"که‌مپى مه‌خمور زیاتر له 11 هه‌زار دانیشتووى هه‌یه، له ساڵى 2003 به‌دواوه ئه‌م که‌مپه زیاتر چاوى نێوده‌وڵه‌تیى له‌سه‌ره، چونکه وه‌ک که‌مپێکى نیمچه سه‌ربازى بۆ ڕاهێنانى سه‌ربازى و هاتوچۆى ڕێکخستنى حزبێک په‌ره‌ى سه‌ندوه‌و زیاتر له سیمایه‌کى مه‌ده‌نی، سیمایه‌کى سه‌ربازیى به خۆیه‌وه بینیوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌داخه‌وه حزبێک له‌ناو که‌مپى مه‌خمور به کارى نیمچه‌سه‌ربازى و هه‌واڵگری، ژیانى ئاسایى له خه‌ڵکى سڤیلى که‌مپه‌که تێک داوه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه".
زێبارى پێشیواییه زۆر هه‌وڵیان داوه ئه‌م که‌مپه پارێزراو بێت له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی، هاوکاریى که‌مپه‌که بکه‌ن و نه‌هێڵدرێت چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیى تێدا بێت " ناکرێت چالاکیى سه‌ربازى بهێنرێته ناو ئه‌م که‌مپانه‌وه، ئه‌مه دواجار گرفت بۆ هه‌رێمى کوردستانیش دروست ده‌کات".
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان "دواى شه‌ڕى داعش، ئه‌و که‌مپه سروشتێکى سه‌ربازیى به‌سه‌ردا دراوه، حکومه‌ت له ئیداره‌ى که‌مپه‌که‌دا به‌رپرسیار نییه، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم نییه، ته‌نانه‌ت حکومه‌تى موسڵیش که له دواى 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017ه‌وه که‌مپه‌که که‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازیى عێراقى نه‌یتوانیوه کۆنترۆڵى دۆخه‌که بکات''.
زێبارى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که داوایان له ڕێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تى نه‌ینه‌وا کردووه، ئیداره‌ى که‌مپه‌که بکه‌ن "تا نه‌بێته که‌مپێکى سه‌ربازى و به‌هانه نه‌داته وڵاتانى دراوسێ بۆ هێرشکردن."