پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ڵامى ئێرانى دایه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى تره‌مپ

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى

نوسنگەی ئینتەرپۆل رایگەیاند تا ئێستا داوایەكی لەو جۆرەیان لە لایەن ئێرانەوە بەدەست نەگەیشتووە و ئەگەریش داوایەكی لەو جۆرەیان ئاراستە بكرێت رەتیدەكەنەوە، چوونكە دامەزراوەكەیان هیچ دەستوەردانێك لەو كاروبارانەدا ناكات كە سیاسی و سەربازی یان ئایینی و تائیفین.

له‌سه‌ر کوشتنى قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ربه‌ سوپاى پاسدارانى ئێران، دادگاى تاران فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنی بۆ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و 36به‌رپرسى دیکه‌ى ئه‌مه‌ریکى ده‌رکردووه‌.

عەلی ئەلقاسی مێهر دادوەری گشتی تاران رایگەیاند، داوایان لە ئینتەرپۆل كردووە 36 كەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە كوشتنی قاسم سولەیمانی دەستگیربكات و یەكێك لەو تۆمەتبارانە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكایە.

باسی لەوەشكردوە، پۆلیسی نێودەوڵەتی ناوی ئەو 36 تۆمەتبارەی خستوەتە لیستی سورەوە.

سێى کانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌ بۆردومانێکى فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وان له‌ به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى پێشوى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حشدى شه‌عبى و نۆ که‌سى دیکه‌ش کوژران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار