ئەمەریکا و سعودییە داواى درێژکردنه‌وه‌ى سزاکانى ئێران ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمەریکا و سعوودییە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن ئابڵووقەی چەکی سەر ئێران درێژبکرێتەوە کە له‌مانگى ده‌ى ئەمساڵ کۆتایی دێت.

 ئەگەر ئابڵووقەکە درێژنەکرێتەوە، ئێران چەک و تەقەمەنی زیاتر بۆ چەکدارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت، بەمەش ناسەقامگیریی زیاتر دروست دەبێت، بەڵام مەترسی ئەوەیان هەیە، رووسیا و چین، ڤیتۆی بڕیارەکە بکەن.

عادل ئەلجوبەیری، وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە کۆنفراسێک لەگەڵ برایان هووک، نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، ئێستا سزا هەیە، کەچی ئێران چەک پێشکەشی تیرۆرستان دەکات، دەبێت چی رووبدات ئەگەر ئابڵوقەکان هەڵبگیرێن؟

دەشڵێت، یەکشەممەی رابردوو، دەستمان بەسەر کەشتییەکدا گرت کە لە ئێرانەوە چەکی بۆ حووسییەکان دەنارد.

داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، ئابڵووقەی سەر کڕین و فرۆشتنی چەک لە لایەن ئێرانەوە درێژ بکاتەوە.

برایان هوک پاڵپشتی وتەکانی وەزیری دەرەوی سعوودیەی کرد و رایگەیاند، درێژنەکردنەوەی ئابڵووقەکە کاریگەری لەسەر ناسەقامگیریی و رکابەری چەک دەبێت، ئەمەش شتێک نییە نەتەوە یەکگرتووەکان بیەوێت.

لە وەڵامی ئەمانەش، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، داواکەی ئەمەریکا و سعوودییە، نوکتەیەکی تاڵە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار