وەزیری داد بۆ رێواز فایەق: بریاره‌که‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى به نه‌بوو دا‌نرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند بریاره‌که‌ى رێواز فایه‌ق به نه‌بوو داده‌نرێت ناتوانین له رۆژنامه‌ى وەقائیع بڵاویبکه‌ینه‌وه چونکه ئه‌وه ده‌بێته مایەی رەخنە و پێشینەیەکی ترسناک لەسەر پەرلەمان.
فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان وەڵامی بڕیاری رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر و رایگه‌یاند بەپێ یاسا بە "بە بڕیارێکی نەبوو دادەنرێت و بەپێی یاسای بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوە ناشێت و بڵاوکردنەوەی بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوانەی باسکران دەبێتە مایەی رەخنە و پێشینەیەکی ترسناک لەسەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی و سیستەمی سیاسی هەرێم. هەروەها لەسەر وەزارەتی داد بەسەرپێچی لە رێسای گشتی و حکومەکانی یاسا تۆماردەکرێت."
لە 7ـی مانگی ئایار بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندیی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا. دواتر رۆژی 15-6-2020 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە.
لە نووسراوەکەدا سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان هاتووە "بڕیاری بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ژمارە 37 کە لە 14-06-2020 ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و وێنەیەکی دراوەتە وەزارەتی داد بۆ بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی کوردستان)، بەداخەوە کە بە بەڕێزتانی رادەگەیێنین کە داوای لێبووردن دەکەین و ناتوانین بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوبکەینەوە".
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان "پێچەوانەی رێسای گشتی پلەبەندی یاسایی (سلم التدرج القانونی) دەرچووە" و هەروەها "رای جەنابتان" نەبوونی سەرچاوەی تانەلێدان لە یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی یان سەرۆکی پەرلەمان ناکاتە جێگرەوەی و دەسەڵات و تایبەتمەندی چاودێری لەسەر یاسا دەرچوو لە پەرلەمانی پێنادات. بێ لەبەرچاوگرتنی چۆنێتی و شێوازی تەشریعکردنی هەر یاسایەک یان بڕیارێک.
رۆژی دووشەممە 29-6-2020 نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پێشووى ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ژماره (4) ى ساڵى 2020 كه بڕیارمان به نووسراوى ژماره (37 له 14/6/2020) واژۆكراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نووسراوى ژماره (4/3/1001 له 25/6/2020) ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كراوه به مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قائیعى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى وه‌ربگرێت بۆ جێبه‌جێكردن.