فڕۆکەکانی تورکیا گوندهکانى نزیک زاخۆ بۆردومان دهکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆکەکانی تورکیا لە زاخۆ گوندی چیای شاقۆلێیان بۆردوومان کرد و ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە گوندەکانی باتیڤا و دەرکار بەردەوامە.
شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە گوندەکانی باتیفا و دەرکاری بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون.
بەپێی زانیارییەکان لە هەندێک ناوچە سوپای تورکیا 30 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
درەنگانی شەوی 2020/06/17 وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ"دا هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
هەروەها شەوی 2020/06/15 فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتیبوون لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە رێگەی زەمینییەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە.
رۆژى 25ى حوزهیران سهر لهئێواره کاتژمێر 5:40 خولهک به فرۆکه بۆردومانى گوندى کونهماسى لهناوچهى شارباژێر کراو گهریلایهکى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) شههید بوو حهوت هاوڵاتى مهدهنى دیکه برینداربوون و هاوڵاتى به ڤیدۆ وردهکارى رووداوهکهى بڵاوکردهوه.