میلیشیاکانى حزبوڵا دواى ئازادکردنیان وێنه‌کانى کازمی ده‌سوتێنن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چه‌کداره‌کانى میلیشیاى حزبوڵاى عێراقى دوای ئازادکردنیان وێنه‌کانی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیان خسته‌ژێر پێیان و ژماره‌یه‌کیشیان سووتاند.
شه‌وی رابردوو ئه‌و چه‌کدارانه‌ی میلیشیاى حزبوڵاى عێراقى ئازادکران که شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێکى تایبه‌تى هێزه‌کانى دژه تیرۆرى له ناوچه‌ى دۆره ده‌ستگیرکران.
دوای ئازادکردنیان له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وێنه‌کانی ناوبراویان خسته‌ژێر پێیان و ژماره‌یه‌کیشیان سووتاند.
چه‌کداره‌کان تۆمه‌تباربوون به‌وه‌ى پلانیان بۆ هێرشه‌کردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌کان و به تایبه‌تیش باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا داناوه.
میلیشیاى حزبوڵا هه‌ڕه‌شه‌ى دادگاییکردنى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى کرد ئه‌ویش به هۆى ئه‌وه‌ى به‌ر فه‌رمانى راسته‌وخۆى کازمى ئۆپه‌راسیۆنى ده‌ستگیرکردنى چه‌کداره‌کانى ئه‌نجام دراوه.